کۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زراندنی یانه‌ی چیا دۆست

 

شوێن: ڕانیه‌ - فه‌رهه‌نگخانه‌ی ڕانیه‌

ڕۆژ: یه‌کشه‌ممه‌ 2010.04.11

کات: 17:00 تا 18:00

 

- سه‌ره‌تا که‌ریم مسته‌فا وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری کۆبوونه‌وه‌که‌ ده‌ستنیشان کرا.

- پاشان نوسراوێک به ناوی چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه خوێنرایه‌وه‌. نووسراوه‌که‌ هاوپێچه‌یه‌.

- خوێندنه‌وه‌ی ده‌ستووری یانه‌ی چیادۆست

به‌ کۆی ده‌نگ ئاماده‌بووان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ری ده‌ستووری یانه‌ درا.

 

پێشنیازه‌کان

- ئه‌ندامه‌تی، کاروان عارف پێشنیازی مزه‌ی ئه‌ندامه‌تی کرد به‌ ((سه‌د هه‌زار دینار، 100،000)) بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ.

- ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌خوازن له‌ ده‌سته‌ی ڕێبه‌ردا به‌شدار بن:

پێشڕه‌و عه‌بدوڵا وسو

ئیبراهیم فه‌یزوڵا ڕه‌شید

ڕاز ڕه‌زا محه‌مدسه‌عید

به‌ڕێز حه‌مه‌دئه‌مین خدر

کارزان عه‌بدوڵا خدر

مه‌نیژه‌ مسته‌فا ته‌ها

نیگار تاهیر سه‌عید

 

- چاودێران، سه‌جاد عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د و خالید مسته‌فا ئه‌حمه‌د ده‌ستنیشان کران

- بڕیار درا ئیمزاداری کۆمه‌ڵ، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ بێت.

 

 

کۆتایی کۆبونه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ر و نووسینه‌وه‌ی پرۆتۆکۆڵی کۆبوونه‌وه‌

که‌ریم مسته‌فا