چیای «ئاسۆس»
له‌مێژبوو
خه‌یاڵی چونه
سه‌ر لووتکه‌ی
«کوڕیس» له چیای
«ئاسۆس» دایگرتبووین،
بۆیه دواجار
بڕیارمان دا
له ڕۆژانی جه‌ژندا
بچینه ناو
سروشته‌وه،
به‌رنامه‌که
داڕێژرا به
گه‌شتێکی
دوور و درێژ و
به‌پێ ڕێکردن،
له‌به‌ر ئه‌وه
پلانه‌که‌مان
وا داڕشت که
له به‌ری مه‌رگه‌وه
به‌ڕێ بکه‌وین
و پاش سه‌ردانی
چیای ئاسۆس،
به‌دیوی پشته‌وه‌دا
بچینه‌وه
شارباژیڕ و له‌وێشه‌وه
بۆ شاری سلێمانی،
نێزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌کمان
بۆ گه‌شته‌که
دانا.
به‌ڵام له‌به‌ر
وشکی دۆڵی
جافایه‌تی و زۆری
مین له‌و
ناوچه‌یه‌دا،
به ناچاری ئه‌و
ماوه‌یه‌مان
به ئۆتۆمبێل
بڕی و گه‌شته‌که‌مان
چوار ڕۆژ و سێ
شه‌وی خایاند.
له‌م گه‌شته‌دا
ته‌نها شه‌ش
که‌س به‌شدار
بووین به‌هۆی
جه‌ژنه‌وه.
ورده‌کاری
گه‌شته‌که
له‌م نامه‌یه‌ی
کاک ئاراس وه‌لیدا
بخوێنه‌وه،
له به‌ری
مه‌رگه‌وه بۆ
چیای گۆیژه
تاموشامی
گه‌شتی شاخه‌وانیه‌که‌ی
پارساڵم هێشتا
له‌بیروهزردا
مابوو، که
کاروان مه‌یلێکی
بۆ ناردم و پێشنیازی
ئه‌وه‌ی کرد،
له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا
گه‌شتێکی له‌و
بابه‌ته‌ی
پارساڵ ڕیکبخه‌ین.
هه‌رده‌ستوبرد
وه‌ڵامم دایه‌وه
که ئه‌ز
ئاماده‌م... به‌مه‌رجی
باران وسه‌رما
و کڕێوه و هه‌ورازی
قوچ و میوه‌ی
پڕتام و دوندی
به‌رز و تارمایی
چیا‌و ئاره‌قه‌ی
هیلاکی نێوان
گوند و قۆخ و ڕه‌زوباخان.
گوتم: براله
سه‌رم پێوه‌نیه
و چۆنتان حه‌زپێکرد
من وه‌ک تفه‌نگی
عه‌له‌مداری
له‌سه‌ر پێم...
له‌به‌رئه‌وه‌ی
ژیان لێره
فره سه‌خت و
که‌م ڕه‌نگه.
من له‌ناو
ژاوه‌ژاوی سه‌تحیه‌ت
و ناحاڵیبوون
و کاڵفه‌رهه‌نگیدا
ڕۆژانه به‌ره‌نگاری
خه‌مێکی نزیک،
هه‌روه‌کو سێبه‌ری
خودی خۆم ده‌بمه‌وه...
هاوکات جڤاتی
کوردی ڕه‌گێکی
قوڵی له هه‌ژاری
له‌ناخی خۆیدا
داکوتاوه (هه‌ژاری
مه‌به‌ستم له
هه‌موو شێوازه‌کانێتی)
به‌رهه‌می ئه‌و
داری هه‌ژارییه‌ش،
ترسه له فێربوون
لای تاکی
کورد. زۆر به‌عه‌نتیکه‌یی
به‌شێکی به‌رفراوانی
ئه‌م ئینسانگه‌له‌ی
ئێره حه‌ز له‌فێربوون
ناکه‌ن..!!
له‌به‌ر
ئه‌و خه‌مگه‌لانه
و زۆر هۆی دیکه
که ئێره جێگای
باسی نییه، بڕیاری
دوورکه‌وتنه‌وه‌م
له‌ڕۆتینیاتی
جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان
دا. ئیتر سێودووم
لێنه‌کرد و، بڕیارم
دا‌و، نه‌خشه‌مان
داڕشت، کات و
ده‌ستپێکی سه‌فه‌رمان
به‌رنامه‌ڕێژکرد،
ئه‌وجا بڕیارمان
دا‌و ته‌داره‌کی
سه‌فه‌رمان
ساز کرد.
ڕۆژێ به‌ر
له جه‌ژن له
19ی سێپتێمبه‌ر
له شارۆچکه‌ی
«ڕانیه» یه‌کمانگرته‌وه‌و،
کۆڵه‌پشت و کیسه‌خه‌و،
چادر و ڕاخه‌ر
و خواردن و
تفاقی پێداویستی
بۆ چوار ڕۆژێک
ئاماده و ته‌داره‌ک
کرا. نه‌خشه‌و
مه‌نزڵگای مه‌به‌ست
ساز‌و نیشانکرا. له ناوچه‌ی
بنگرده‌وه
ده‌ستمان پێ‌کرد
و له شارباژێری
دامێنی شاخی
ئه‌زمه‌ڕ وگۆیژه‌ی
باکوری سلێمانی
کۆتایمان پێهێنا.
جێبێکی شڕه‌مان
به کرێگرت و
تا ده‌ڤه‌ری
مه‌رگه‌ی بردین...
له تاقه‌ماڵه‌کانی
گوندی «مێرگه»
دایبه‌زاندین.
سه‌ره‌تا
له‌گوندی «بیوکه»
وه ده‌ستمان
پێ‌کرد. مه‌تاره‌مان
پڕ له ئاو
کرد‌و کۆڵه‌پشته‌کانمان
شه‌ته‌ک دا‌و،
به‌ڕیزه که‌وتینه‌ڕێ
به‌لاشانی
گونده‌کانی «لۆته‌و
بیوکه‌و ئاوژێ
و چنارانی سه‌رچنارانه
و کانی شینکه‌و
کانی تو».
سه‌ره‌تای
پایزێکی جوان
و فێنک، هه‌ور
به‌ئاسمانه‌وه
سێبه‌ریان له‌سه‌ر
گونده‌کانی
لاڕی «بیوکه‌و،
ئاوه‌ژێ و
چناران و کانی
شینکه» دروست
کردبوو.
شاتوی
ئاوداری سووری
مزروپڕتاممان
له دارتوی سه‌رڕێگا
ده‌خوارد، ترێ
ڕه‌شه‌ی ڕه‌زان
و هه‌رمێ کێویله‌مان
ده‌چنی...
تاموشامێکی
هه‌بوو، که‌م
وێنه، هه‌ستی
هاوزێدی و نزدیکی
له‌گه‌ڵ ته‌بیعه‌تدا
لا زیندوده‌کردمه‌وه.
وچانی یه‌که‌ممان
له گوندی
«کانی تو» بوو،
له‌سه‌روی دێ
له‌ناو باخه‌کانی
«کانی خه‌لێ» و
له لاپاڵه‌کانی
هه‌واری «کوڕکوڕ»
دا باروبنه‌مان
دامه‌زراند و
چادرمان هه‌ڵداو
جێ‌مان ڕاخست و
ئاگرمان کرده‌وه‌و
چاییمان ده‌مکرد.
به‌ئاوی له به‌فراوساردتر
سه‌روچا وو
قاچمان شوشت و
فێنک کرده‌وه،
له‌گه‌ڵ بوولێڵی
ئێواره‌دا و
نه‌سیمی ساردی
پایزی تێکه‌ڵ
به ده‌نگو
ئاوازی سیحراوی
مه‌زهه‌ری
خالقیدا «ئه‌م
شه‌و سه‌رخۆش
وشاد و مه‌سرورم...
خه‌ڵکی نازانێ
...» که
له ڕادیۆکه‌وه
به‌رزده‌بۆوه. له قوڵایی
ئاسمانیشدا
هه‌زاران و تۆبڵێ
ملیۆنان ئه‌ستێره‌ش
له‌سه‌رمانه‌وه
بۆمان ده‌تریقانه‌وه.
هێدی هێدی تاریکی
شه‌و وه‌ڵاتی
داگیرکرد. چیاکان
تارمایی خۆیان
وه‌ک سنوری
تاریکی قه‌ترانی
شه‌و ده‌نه‌خشاند.
بۆی ئه‌رزی نیوه‌ته‌ڕی
پاش باران تێکه‌ڵ
به‌بۆی گه‌ڵای
دارگوێز و مۆردی
په‌رژین بوو
بوو، جیزه‌جیز
و قرچه‌ی نانی
ئێواره و قسه‌ی
خۆشی دوای هیلاکی
و ڕازیبونی ئێمه
له ته‌بیعه‌تی
زێده‌جوانی
ئه‌م سروشته‌ی
کوردستانه و
ئه‌ستێرانیش
به‌جریوه له
سه‌رمان و شه‌پۆلی
ڕوناکی ئاگری
نێو چادره‌کان
که‌نه‌خشیان
له‌سه‌ر سیمامان
ده‌نه‌خشاند...
تابلۆیه‌ک
بوو له جوانی
ته‌بیعه‌ت که ئینسانی
بۆ ساڵێک زیاتر
له ژیانی ڕۆتینیاتی
بێمانای شار
شارژ ده‌کرده‌وه
... نانێکی حسابیمان
خوارد، چایی بۆنخۆشی
پڕ له هێل و
دارچینمان ده‌مبوو...
ئێمه له خه‌یاڵی
سه‌فه‌ری سبه‌ینێماندا
بووین، که چه‌ند
لادێیه‌ک
هاتنه میوانیمان
و پڕسه‌به‌ته‌یه‌کی
گه‌وره میوه‌ی
هه‌مه‌ڕه‌نگیان
له‌گه‌ڵ ده‌ستی
خۆیان به‌دیاری
بۆهێنابووین.
زۆر جه‌ختیان
ده‌کرد له‌وه‌ی
که سبه‌ی نانی
به‌یانی جه‌ژنیان
له‌گه‌ڵدا بخۆین
و ئینجا به‌ڕێبکه‌وین..!
ئێمه‌ش به‌ئه‌ده‌به‌وه
داواکاریه‌که‌مان
ڕه‌تکردنه‌وه.
مه‌سه‌له‌که‌ش
ئه‌وه‌بوو،
که ئێمه شه‌ش
که‌س بووین و
نه‌ده‌کرا ببینه
ئه‌رک و بار
به‌سه‌ر ئه‌و
ماڵانه‌وه.
شه‌ومان
دره‌نگ کرد،
هه‌ندێ چیلکه وچه‌وێڵی
دیکه‌م خڕکرده‌وه
و ئاگرم خۆشکرد
و خزامه نێو
کیسه‌خه‌وه‌که‌م
و چاوم بڕیه
قوڵایی
ئاسمانی پڕئه‌ستێره.
حه‌زمنه‌ده‌کرد
بخه‌وم، له ڕاستیشدا
خه‌وم نه‌ده‌هات.
جێسه‌رینم
باش نه‌بوو، خێمه‌که‌م
بچوک بوو، ترسێکیشم
له‌و په‌ڵه‌هه‌ورانه
هه‌بوو، که
نه‌هێڵن به‌ئارامی
بخه‌وین و بیکه‌نه
باران بارین.
که هه‌رواش
ده‌رچوو.
چاوم
چووه خه‌و و
نه‌چوو، هه‌واکه‌ی
گۆڕی و بایه‌کی
توندی ده‌ست پێ‌کرد،
نه‌خێر هه‌وره‌کان
زۆرتربوون،
ته‌واوی
ئاسمانیان
داگیرکرد، ئه‌ستێره
و ڕوناکایی
ئاسمانیان
داپۆشی. بۆ ئه‌وه‌ی
کیسه‌خه‌و و
جله‌کانم ته‌ڕنه‌بێت،
چادره‌که‌م خڕکرده‌وه‌و
و کۆڵه‌پشته‌کانم
گواسته‌وه بۆ
بن دارگوێزێکی
که که‌متر
باران ده‌یگرته‌وه.
ناوناوه دڵۆپه‌بارانی
درۆزنانه ته‌قه‌ی
له چادره‌کان
هه‌ڵده‌ستاند.
جه‌ماعه‌ت له‌خه‌وی
قوڵی خۆیاندا
بوون. ئاگرم خۆشکرد
و کتریه بۆرم
له ئاوی کانیه‌که
پڕکرده‌وه و
به‌فرسه‌تم
زانی به ڕوناکی
لایتی ده‌ستمه‌وه
هه‌ندێک چیلکه
وچه‌وێڵی دیکه
خڕبکه‌مه‌وه،
چایه‌کی دیکه‌م
ده‌مکرده‌وه
و به‌وهیوایه‌ی
باران ڕه‌حمێکمان
پێ‌بکات..!
بارانه‌که
تاوتاوبوو. به‌ڵام
تازه من له
خه‌و تۆرابووم.
چا ده‌مبوو، یه‌ک
دوو کوپ چاییم
خوارده‌وه،
هه‌ناوم گه‌رم
داهاته‌وه،
هێدی هێدی
بارانه درۆزنه
باروبنه‌ی لای
ئێمه گواسته‌وه‌و
ڕووه‌و به‌رزاییه‌کانی
«کوڕکوڕ» سه‌رکه‌وت.
شه‌ومان به‌ڕێکرد،
تاریکیمان
سپارد به‌کازێوه‌ی
به‌ربه‌یان.
نه‌سیمی ده‌م
به‌یان و تریفه‌ی
سه‌رپه‌لکه‌گیا
و گه‌لای دره‌ختان
له‌گه‌ڵ شه‌به‌قی
ده‌مبه‌یاندا
سیحرێکیان له‌جوانی
سروشت نمایشت
ده‌کرد، نه‌ته‌وانای
قه‌ڵه‌می من
ده‌ره‌قه‌تی
ئه‌و وه‌سفه‌دێت،
نه هێزی زاکیره‌م
له حیره‌تی
جوانی ئه‌و ده‌مه‌وبه‌یانه‌دا
خۆی بۆ ڕاده‌گیرا،
خولاسه پایزی
ئه‌م بناری
شاخی ئاسۆسه
سیحری خۆی کرد
و بۆنوبه‌رامه‌ی
پونگه‌ی ده‌م
کانیاو، بۆنی
ئه‌رزی ته‌ڕو،
عه‌تری گه‌ڵای
پیره دارگوێزی
ئه‌م باخی
«کانی که‌نێره»
نه‌ک هه‌ر تۆرانی
خه‌وی ده‌م به‌یانی
له‌بیربردمه‌وه،
به‌ڵکو گه‌لێک
سوپاسگوزاری
کردم که بێدارم وئه‌م
حه‌مکه جوانی
و سیحری سروشتی
ژیانه‌م له‌کیس
نه‌چووه...
ئاگر نێڵه‌نێڵی
بوو، په‌یتاپه‌یتا
چیلکه‌وچه‌وێڵم
کۆده‌کرده‌وه
و نه‌مده‌هێشت
کوانوی تین و
گڕی
ئاگره‌که
بنیشێته‌وه...
هه‌ندێک ترێ ڕه‌شه‌م
خوارد، دنیا ڕوناکتر
بۆوه‌وه، که‌ڵه‌شیر
قوقاندی، مه‌لا
سه‌ڵای نوێژی
جه‌ژنه‌ی وه‌ک
پاکانه‌ی
باشترین و دڵسۆزترین
موسڵمان بۆ هه‌موو
ئاوایی «کانی
توو» به‌یان
کرد .
باخه‌کانی
«کانی که‌نێر» ی
گوندی «کانی
توو» ئه‌م به‌یانییه
به‌شیکی زێده
مه‌زن بوون له
هونه‌ری ده‌ستکردی
خوای گه‌وره.
ده‌نگ و ڕه‌نگ
و بۆی ئاوایی
سیحرێک بوو،
تا ئێستای ئه‌م
دێڕانه‌ش ده‌نووسم،
تای ئه‌و سیحره
منی به‌رنه‌داوه.
بۆنی گه‌ڵای
دارگوێز و خاکی
یه‌که‌م
بارانی پایزه‌و
دوکه‌ڵی ئاگری
چیلکه و چه‌وێڵی
ده‌م چه‌می پڕله‌قه‌وزه
و پونگه و
کوزه‌ڵه و بۆی
ڕاسته‌قینه‌ی
ژیان، ئه‌مانه
هه‌مویان بۆ
من باشترین که‌ره‌سه‌بوون،
نزیکترین هاوڕێ
بوون، که له‌گه‌ڵ
ژیان وسروشت و
خۆمدا
ئاشتمبکه‌نه‌وه.
دروست هه‌رواش
بوو... من ئه‌م
ده‌می سوبحه‌ده‌می
کانی که‌نێره
بۆ ساڵێک زیاتر
له‌ته‌ک
سروشت و خۆم و
خزم و ژیگه‌که‌مدا
ئاشتبومه‌وه...
به‌چاوێکی دیکه‌وه
له ژیان
وسروشت وجوانیه‌کان
و خۆمم ده‌نواڕی
...
نانوچایی
به‌یانمان
خوارد.
تفاقمان پێچایه‌وه،
به‌هه‌ورازه‌کانی
«کوڕکور» دا سه‌رکه‌وتین.
باران زۆری بۆ
هێنایین،
بارانییه‌کانمان
به‌سه‌ر کۆڵه‌پشته‌کانماندا
له‌به‌ر کرد.
تا زیاتر سه‌رده‌که‌وتین
بارانه‌که ڕێژنه‌که‌ی
به‌خوڕتر ده‌بوو.
به‌هه‌واره‌کانی
«کانی خه‌لێ»دا
سه‌رکه‌وتین وباران
چ ڕه‌حمێکی پێنه‌کردین.
هه‌ندێک وێنه‌ی
لاپاڵ و ته‌رایی
بارانه‌که‌م
گرت. نزیک له
کانی خه‌لێ
پرسیاری به‌رزایه‌کانی
«کوڕکوڕ»مان
کرد..!؟ سه‌یربوو
نه‌خولقیان
کردین و نه‌پرسیاریان
لێ‌کردین و زۆر
ئه‌وروپیانه
ڕێگه‌یان نیشانداین
و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ
شه‌سته‌ی
باران و کزه‌ی
بای ساردی ئه‌و
ده‌م لاپاڵه‌دا،
به‌هیوای گه‌رموگوڕی
میواننه‌و‌ازی
ماڵی «حه‌سه‌ن
ئاغا» وه ملی ڕێگامان
گرته‌به‌ر. له‌ناوقه‌دی
هه‌ورازدا
باران خۆشیکرده‌وه
و میوه‌ی ده‌م
که‌ناری«ترێ ،
هه‌رمێ ، ڕشکه
هه‌نار» ی ڕێگاکانیش
هێنده‌ی دیکه
کارئاسانی و
هیمه‌تی سه‌رکه‌وتنی
هه‌ورازیان بۆ
ئاسانکردین.
چێشته‌نگاوێکی
زوو گه‌یشتینه
هه‌واره‌کانی
ماڵی «حه‌سه‌ن
ئاغا» هه‌واری
چی مه‌مله‌که‌تێک
بوو له‌جوانی
میهرو میوان
نه‌وازی. حه‌سه‌نئاغا
به‌خۆیی و ده‌سته
و دائیره‌یه‌وه
هه‌موویان له‌خزمه‌تماندابوون.
چایی و میوه‌یان
له‌پێشمان
دانا. گه‌رمی
و موحیبه‌تی میواننه‌وازیان
وێنه‌ی له‌م
دونیا‌و ئه‌و
دونیاشدا که‌مه.
ماڵی «حه‌سه‌نئاغا»
تابلۆیه‌ک
بوو، به‌نێوقه‌دی
چیای ئاسۆسه‌وه
که ناوی «کوڕکوڕ»
بوو. ئه‌م پیره
پیاوه له‌گه‌ڵ
کوڕوبوک و زاوا‌و
نه‌وه‌و
خوارزاو
زازاکانی دیکه‌یدا،
وێستگه‌یه‌کی
بۆ حه‌وانه‌وه‌ی
ڕێبواران له
دێرزه‌مانه‌وه
دروستکردبوو،
به‌قه‌ولی خۆی
له مه‌لامسته‌فاوه
تا به‌مام جه‌لال
و هه‌رچی مه‌سئول
و بن مه‌سئول
له‌م
کوردستانه‌دا
هه‌یه، له‌م
هه‌وارانه
به‌هه‌فته و
مانگ
وزیاتر حه‌واونه‌ته‌وه
و حه‌سه‌ن
ئاغا له‌خزمه‌تیاندا
بووه، به‌ڵام
ئێستا هیچ کام
له‌و زاتانه
نه‌ئێره‌یان
بیرماوه و نه‌وه‌ک
جاران ئێره
ده‌که‌نه جێنزرگه‌ی
حه‌وانه‌وه‌و
فرسه‌قی وچانی
سه‌فه‌ری
دوورودرێژیان...
ئه‌و زاته چ
گله‌یی نه‌بوو،
هه‌روه‌ک
داواکاریشی
نه‌بوو... ئێمه
په‌له‌مان
بوو زوو له
هه‌ورازی کوڕکوڕ
بده‌ین و بگه‌ینه
چاڵه‌به‌فره‌کانی
شانی ئه‌ودیوی
چیایی ئاسۆس.
ئه‌و گه‌لێک ئیسراری
کرد خوایه‌که و
نابێ به‌دوو
ناڕۆین وده‌بێت
نانی جه‌ژنه‌ی
له‌ته‌کدا بخۆین.
دوو که‌ڵه‌شیریان
بۆ سه‌ربڕین و
چایی و میوه‌یان
بۆ په‌زیرایی
ده‌کردین و میوان
نه‌وازی و موحیبه‌ت
و گه‌رموگوڕی
دۆستانه و
قسه‌وباسی هه‌مه‌ڕه‌نگی
پڕله دۆستانه
شتگه‌لێک
بوون بۆ ئێمه
که نه‌مانزانی
چلۆن کات به‌سه‌رچوو...
له‌و گه‌رمه‌ی
قسه‌وباسی هه‌مه‌جۆری
خۆماندا بووین،
مه‌فره‌زه‌یه‌کی
ئاسایش له بنگرده‌وه
هاتنه لامان
و ده‌ستیان
کرده پرسیار
و لێپێچینه‌وه..!!
ئێمه‌ش به‌هێمنی
مه‌به‌ستی سه‌فه‌ره‌که‌مان
تێگه‌یاندن و
له‌ته‌ک به‌رپرسی
ئاسایشی ڕانیه‌دا
قسه‌م کرد و خۆمان
پێناساندن. من
هه‌ندێک
لاقرتێم به‌حکومه‌ت
و شێوازی
کارکردنی
داموده‌زگاکانی
کرد. ئاسایشه‌کان
هه‌رزوو
بوونه دۆستمان
و هه‌موو پێکه‌وه
نانێکی
باشمان خوارد.
ئه‌وان
دوعاخوازیان
لێ‌کردین و، حه‌سه‌ن
ئاغا نه‌یهێشت
به‌ته‌نها له‌و
هه‌ورازانه‌ی
کوڕکوڕ بده‌ین.
کورێک و برازایه‌کی
خسته ته‌کمان
و «که‌ره‌شینه»یشی
خسته ئیختیارمانه‌وه
تا بار و کۆڵه‌پشته‌کانمانی
لێبار بکه‌ین.
که‌ره‌شین
بێڕه‌حمانه
بارکرا له کۆڵه‌پشتی
شه‌ش که‌سی
شارستانی، ته‌نها
هه‌ردوو گوێی
دیاربوون. به‌شێکی
به‌رچاوی
قوتوه پاقله
و لۆبیاو ماسی
وگۆشتی قوتوی
سلیمانی و ڕانیه
هه‌بوو کڕیبویان.
ئه‌مه بێجگه
له جل و که‌ره‌سته‌ی
چوارڕۆژمانه‌وه.
خولاسه که‌ره‌شینی
داماو له‌ژێرباری
قورس ولاسه‌نگدا
به‌هه‌ورازه‌کانی
«کوڕکوڕ»دا
نقه‌ی ده‌هات،
قاچێکی له‌نێوان
دوو ته‌ڵاشه‌به‌ردی
ناقۆڵای ده‌مڕێگاکه‌دا
گیریکرد، خوێنێکی
گه‌ش له‌لاقیه‌وه
ده‌چۆڕاو
کارزانیش
مشوری له‌فاف
و ده‌رمانسازی
بۆده‌کرد، کوڕوبرازاکه‌ی
حه‌سه‌نئاغاش
که له ته‌کماندا
هاتبوون له‌دڵه‌وه
گاڵته‌یان به
کارزان و ئێمه‌ی
شله‌شاری ده‌هات
و بزه‌یان بۆ
ده‌کرد.
له‌ده‌م
کانیوئاوه‌که‌ی
لاپاڵی خوڕخوڕ
پشویه‌کی
باشمان دا‌و تێرئاوی
ساردوسازگارمان
خوارده‌وه.
من هێنده‌م
ئاره‌قه‌کردبۆووه،
هه‌موو جله‌کانم
سه‌رتاپا ته‌ڕڕ
بووبوون. که
سه‌یری ئه‌و لێڕه‌واره‌ی
دامێنی چیای
ئاسۆست ده‌کرد،
چاولێی تێرنه‌ده‌بوو،
تاخوا حه‌زبکات
جوان و سیحراوی
بوو. سه‌یرکردن
له به‌رزاییه‌وه
بۆ دامێنی چیا
خۆی له خۆیدا
سیحرئامێزه،
جا نه‌خوازه‌ڵا
ئه‌م چیای ئاسۆسه.
ئێمه نیوه‌ی
هه‌ورازمان بڕیبوو،
خۆشی له‌وه‌دابوو
بار‌مان پێوه‌نه‌بوو.
به‌ده‌م قسه‌ی
خۆش و له‌زه‌تی
سه‌یرکردنی
ته‌بیعه‌تی
ئه‌م پایزه‌ی
زنجیره‌چیای
ئاسۆسه‌وه
به‌هه‌ورازی
قوچدا دیسان
هه‌ڵگه‌ڕاینه‌وه.
که له لاکه‌لی
کوڕکوڕ ئاودیوبویین،
بایه‌کی له
سنوربه‌ده‌ر
به‌هێزوساری
هه‌بوو. خێرا
هاتینه
لاشانێکه‌وه
که‌با که‌متر
ده‌یگرته‌وه،
وچانێکی دیکه‌مان
دا، که‌ره‌شینمان
به‌سته‌وه‌و
کۆڵه‌پشته‌کانمان
له‌خۆبه‌سته‌وه‌و،
به‌ره‌و چاڵه‌به‌فره‌کانی
پشتی چیای ئاسۆس
که‌وتینه ڕێگه
به‌رله‌وه‌ی
دنیا تاریک
دابێت. که‌ره‌شینمان
له‌به‌ر ئه‌وه
نه‌برد چونکه
ڕێگاکه زۆر
ناجۆر و پڕ له
ته‌ڵاشه‌به‌ردی
نوک تیژبوو.
باشتریش بوو
ئه‌و براده‌ره
هاوسه‌فه‌ره‌مان
پشویه‌ک بدات
و بله‌وه‌رێ و
تێر گوێنی دڕکاوی
ئه‌ولاپاڵه
بخوات. دوای
نزیکه‌ی نیوساعه‌تێک
گه‌یشتینه
چاڵه‌به‌فره‌کان.
جێگای چادره‌کانمان
سازکرد، به‌فرمان
له چاڵه‌کان
ده‌رهێناو له
نایلۆنێکمان
پێچایه‌وه‌و
پلوسکه‌مان بۆ
کرد و تکه‌تکه
ده‌هاته ناو
ده‌فرێکه‌وه،
به‌ڵام قسه‌ی
خۆمان بێت، قوڕاوێک
بوو بۆخۆی. چاییمان
ده‌مکرد و
خواردنی
قتومان گه‌رمکرده‌وه
و تێرمان
خوارد. من یه‌کسه‌ر
دوای نانوچایی
خواردن خزامه
نێو کیسه‌خه‌وه‌که‌م
و ده‌رگای
چادره‌بۆرم
قایم کرد و له بنه‌ڕه‌ته‌وه
کوژامه‌وه و
لێوی خه‌وتم.
ده‌مه‌وبه‌یان
له‌به‌ر سه‌رما
و له‌تاوتیونێتی
خه‌به‌رم بۆوه‌و
ده‌ستم کرده
وێنه‌گرتن. زۆری
نه‌برد جه‌ماعه‌تیش
له‌خه‌وهه‌ستان.
من و کاروان وسه‌لاح
و ڕه‌وشت بڕیارمان
دا بچین بۆ به‌رزترین
لوتکه‌ی چیایی
ئاسۆس به‌ناوی
«لوتکه‌ی کوڕیس».
پاش نزیکه‌ی
دووسه‌عات و نیو
گه‌یشتینه
به‌رزترین
لوتکه‌ی کوڕیس.
هه‌رچه‌نده
ته‌مو مژبوو،
به‌ڵام شارۆچکه‌ی
قه‌ڵادزێ به‌جوانی
لێمانه‌وه دیاربوو.
هه‌موو ناوچه‌ی
وه‌رتێ و تا
به‌نداوی
دوکان له‌ژێر
پێماندابوو.
گزنگی خۆر
لوتکه‌ی «پیره‌مه‌گرون
و دابان و
سارا»ی له‌ده‌ستی
چه‌پمانه‌وه
ماچ ده‌کرد.
هه‌واره‌کانی
ماڵی حه‌سه‌ن
ئاغا له دامێنی
کوڕکور سه‌وزده‌چونه‌وه
و له‌به‌رپێماندا
بوون. جوانی
سروشتی ئه‌و
لاپاڵه و میهره‌بانی
ماڵباتی حه‌سه‌ن
ئاغا به‌خۆیو
نه‌وه‌کانیه‌وه
وه‌ک دوو تای
ته‌رازوو
هاوسه‌نگ و هێنده‌ی
دیکه جوانی
ده‌به‌خشیه
چیرۆکی یادگاره‌کانم...
نانوچایی
به‌یانیمان هێنایه‌وه
لای چاڵه‌به‌فره‌کان
و نانێکی حسابیمان
خوارد و پشویه‌کی
باشمان بۆکردو،
له‌نزیکی ده‌مه‌و
نیوه‌ڕۆدا
باروبنه‌مان
کۆکرده‌وه و
هێدی هێدی که‌وتینه‌ڕێ.
سه‌لاح له‌ترسی
په‌ڵه‌هه‌وره‌کانی
لای قیبله، باڵی
گرت و زوو ملی
ڕێگای گرته‌به‌ر.
نزیکه‌ی سێچاره‌که‌سه‌عاتێک ڕێگامان
بڕیبوو، تاوێکی
باشی باران گاڵه‌ی
پیکردین. خێرا
بارانپۆشه‌کانمان
ده‌رهێنا و خۆمان
و کۆڵه‌پشته‌کانمان
پێداپۆشی و له‌ڕۆشتنیش
هه‌ر به‌رده‌وام
بووین.
به‌پێێ ڕونکردنه‌وه‌ی
برازاکه‌ی حه‌سه‌نئاغا
ده‌بوایه له‌ده‌می
ده‌ربه‌نده‌که‌دا
ده‌ستی چه‌پمان
بگرتایه، تا
بگه‌ینه
تاقه‌ماڵێکی
خاوه‌ن حه‌وزوئاوی
باش و ڕه‌زوباخومیوه‌هاتی
هه‌مه‌جۆر. به‌ڵام
ترسی سه‌لاح
له‌بێ ئاوی و
داکردنی باران
و دره‌نگهاتنمان
تا جێگه‌ی حه‌وانه‌ی
شه‌ومان
سازبکه‌ین. نه‌خێر
ده‌ستی ڕاستمان
گرت و جاده‌وجاده
ملی ڕێگامان
گرت. دروست سه‌رجه‌م
11سه‌عاتی حیسابی
ڕێگامان بڕی نیزیکه‌ی
33 کیلۆمه‌تر ڕێمان
کرد تا گه‌یشتینه
چه‌ند ماڵه
هه‌وارێک ڕوبه‌ڕوی
چیایی ژیلوان.
تینوو،
هیلاک، برسی، ڕه‌نگی
مردومان لێنیشتبوو.
له‌به‌رئه‌وه‌ی
چوار سه‌عاتێک
ده‌بوو ته‌ک
قه‌تره
ئاومان پینه‌مابوو. سه‌لاح
پێش ئێمه گه‌یشتبووه
ماڵه هه‌واره‌کان،
گوند نشینه‌کان
زۆر به‌گومانه‌وه
که‌وتبونه
پرسیار و سۆراخکردنی.
که ئێمه چین
و له‌کوێوه
هاتوین
وچکاره‌ین
و...هتد من گوێم
به‌و قسانه
نه‌داو تێر
ئاوی ساردم
خوارده‌وه و
دووسێ چای تاڵم
فڕکرد و هه‌ندێک
ماندوێتیم حه‌سایه‌وه.
ئینجا من که‌وتمه
پرسیار و
سوراخی ڕێگه
و کانیاوه‌کان.
بۆنه‌گبه‌تی
ئه‌م کورده
چاره‌ڕه‌شه،
ئه‌م ماڵه‌هه‌وارانه‌ش
نه کانی و نه
هیچ ڕوبار و
سه‌رچاوه‌یه‌کی
ئاویان لێنزیک
بوو. ئه‌م نه‌گبه‌تانه
به پیکاپێک
ده‌چوون له دووری
10کلم وه به‌ده‌به
ئاویان ده‌هێنا.
مه‌ڕوماڵاته‌کانیان
هه‌رله‌وکارێزه
ئاوده‌دا. نه‌خێر
ئێمه‌ش به‌خۆمان
کۆڵه‌پشته‌کانمانه‌وه
سواری پشتی بۆره
پیکاپ بووین
به‌ره‌و سه‌رچاوه‌ی
کارێزه‌که.
به‌لارێ سه‌ره‌کیه‌که‌دا
داگه‌ڕاین بۆ
کانیه‌کی گه‌وره‌تر
له دامیندا و
هه‌ندێک خۆمان
فێنک کرده‌وه‌و
مه‌تاره‌ی
ئاوه‌کانمان
پڕکرده‌وه و
ترسی باران و
تاریکی شه‌و
باڵی به‌سه‌لاح
گرته‌وه.
ناهه‌قیشی نه‌بو
. چادره‌کانمان
باش نه‌بوون.
ئاویان داده‌دا.
من ده‌مویست پێش
باران بارین و
تاریکی شه‌و جێخه‌ومان
سازبکه‌ین.
کاروانیش زه‌وقی
هه‌بوو خه‌ریکی
ڕیشتاشین
ودوشگرتن بوو.
به‌و دۆڵه‌ی
لاپاڵی چییای
ژیلواندا که‌وتینه
ڕێ به‌ره‌و
گوندی «گه‌وره‌دێ)»
تاوێکی باش
باران لێیداین.
به‌هه‌ورازه‌کانی
لاشانی چییای
ژیلواندا هه‌ڵگه‌ڕاین،
به‌ئومێدی
مانه‌وه له‌تاقه
کوخه‌ی لێمانه‌وه
دیاربوو. به‌ڕێز
زووتر گه‌یشته
جێگا و مژده‌ی
ناخۆشی داینێ
که جێگه‌که
شیاو نییه و
زۆر بچوکه و
جێگه‌مان نابێته‌وه.
ناچار له‌ده‌می
ڕه‌زێکدا
باروبنه‌مان
لێخست و
بارانه ئه‌فه‌ندیش
گاڵه‌ی پێکردین.
من ته‌واو هیلاک
و بێمیزاج
بووم. بیرم له‌وه
ده‌کرده‌وه
که شه‌و تا
به‌ربه‌یان
به‌ده‌ست
باران وسه‌رما
و بێخه‌ویه‌وه
ده‌بینه سینه‌ما.
بۆیه بڕیارم
دا که کۆڵه‌که‌م
نه‌که‌مه‌وه و
له‌سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌بووم،
که به‌رده‌وام
بین له ڕۆیشتن
تا ناوگوندی
«گه‌وره‌دێ»،
کاروان نه‌یده‌سه‌لماند.
ئێمه له‌م
قسه و باس و
گفتوگۆیانه‌دا
بووین،
کارزان پڕ کیسێکی
نایلۆن ترێ ڕه‌شکه‌ی
جوانی بۆ هێنایین.
سه‌لاح ئاگرێکی
حسابی کرده‌وه.
کاروان جێگه
و چادره‌که‌ی
منی سازکرد.
خواگیانیش ڕه‌حمی
پێکردین و
بارانه‌که‌ی
خۆشکرده‌وه.
هێنده‌ی نه‌برد
نانوچایی
سازکراو ژه‌مێکی
حیسابی دیکه‌شمان
خوارد. پێکانم
تلۆقی
کردبوو،
ناوشانه‌کانم
ته‌واو هه‌راسانی
کردبووم، له‌به‌رئه‌وه‌ی
دوو کۆڵه‌پشتم
پێ‌بوو، تفه‌نگێکیشم
له‌خۆم
کردبووه
بار... جاری پێش‌و
تفه‌نگمان پێنه‌بوو،
سه‌یره لادێی که تفه‌نگت
پێده‌بینێ له‌هجه‌ی
قسه‌کردنی ده‌گۆڕێ
له‌ته‌کتا!!،
له‌به‌ر ئه‌وه
و گه‌لێ باری
دیکه‌ی ئه‌منی
تفه‌نگم له‌ته‌ک
خۆمدا هێنابوو.
به‌هه‌رحاڵ
قاچ و ناوشانم
چه‌ورکرد و
چاوم بڕییه
قوڵایی
ئاسمان و که‌وتمه
ئه‌ستێره
بژاردن.
ئاسمان چ په‌ڵه‌هه‌ورێکی
تێدا نه‌ما.
هه‌واکه‌ی به‌ته‌واوی
گۆڕی دنیا گه‌رم
داهاته‌وه و
بۆی ته‌ڕی خاک
و ڕه‌زو میوه‌ی
دره‌ختان، له‌گه‌ڵ
ده‌نگی ڕێوی و
چه‌قه‌ڵ و خشه‌ی
مارومێرو، تا
تاریکی شه‌و ڕه‌شتر
ده‌بوو، ڕوناکایی
ئاسمان و جریوه‌ی
ئه‌ستێره‌کان
له‌سه‌رمانه‌وه
جوانتر و ڕوناکتر
ده‌بینران.
ئاسمان چراخانێک
بوو وێنه‌ی نه‌بوو.
بڕیارمان دا
که حه‌ره‌سیات
دابنێین. ڕه‌وشت
و به‌ڕێز یه‌که‌م
حه‌ره‌س بوون.
تا نزیکه‌ی نیوه‌ی
شه‌و به‌قوڵپه‌قوڵپی
نێرگه‌له کێشانیان
نه‌یان هێشت
خه‌و بچێته
چاوم. گوندیه‌کان
به‌لایتی پرۆجیکتۆره‌وه
خه‌ریکی ڕاوه
که‌روێشک
بوون. شه‌وه‌که
هێنده جوان و
که‌م وێنه
بوو، نه‌مده‌ویست
له‌کیسی خۆمی
بده‌م و بخه‌وم.
تا ده‌مه‌وبه‌یان
بێداربووم و
له‌زه‌تم له
تارمایی چییا
و ئه‌ستێره‌بارانی
ئاسمان و
خواردنی ترێڕه‌شه‌ی
ناو ڕه‌زان ده‌برد.
هێشتا شه‌فه‌قی
نه‌دابوو،
دوو بولبولی
عاشق ئه‌م به‌روئه‌وبه‌ریان
لێگرتبووم و
ده‌یانچریکاند...
ده‌به‌و مه‌تاره‌کانی
جه‌ماعه‌تم کۆکرده‌وه‌و
ملی کانیه‌که‌ی
دوێنێ ئێواره‌م
گرته‌به‌ر.
دوو بولبوله‌که‌ش
تا نزیک کانیه‌که
هاوریم بوون.
بڕوا بکه‌ن پڕماناترین
چرکه‌ساتی ئه‌م
ساڵی ڕابردووه‌م
ژوانی ئه‌و
دوو بولبوله‌عاشقه
و ده‌ستوده‌موچاو
شوشتنی سه‌ر
ئه‌و کانیوئاوه‌بوو
له‌و به‌یانییه
زووه‌دا. بێده‌نگی
سروشت و جوانی
کازێوه‌ی به‌یان
و بۆن و نه‌سیمی
سوبحه‌ده‌می
ئه‌م لاشانی چیای
ژیلوانه بۆ
چه‌ندین ساڵی
دیکه‌ی له‌گه‌ڵ
ژیاندا
ئاشتکردمه‌وه.
ئه‌و دوو
بولبوله هه‌ر
فرسه‌خێک به‌شێوازێک
ده‌یان خوێند.
نزیک ده‌بونه‌وه‌و
ده‌سڵه‌مینه‌وه،
دروست ئه‌م چل
و ئه‌وچڵیان
له‌ته‌کما ده‌کرد.
هه‌ستێکی سه‌یرم
لاپه‌یدا بوو.
هه‌ستی مردن و
زیندووبونه‌وه‌و
بوون به بونه‌وه‌ری
دیکه. له‌دڵێ
خۆمدا ده‌مگووت:
کێ ناڵێ ئه‌مه
ڕوحیانه‌تی
هاوڕێ خۆشه‌ویسته
له‌ده‌ستچووه‌کانم
نییه..!! ئه‌ی کێ
ده‌ڵی هه‌ردوو
منداڵه جگه‌رگۆشه
دووره‌کانم نییه
و... ئیدی هه‌زار
و یه‌ک خه‌یاڵی
جوان وفه‌نتازیای
پڕمانام بۆ ده‌هات.
هاتمه‌وه
لای جه‌ماعه‌ت.
کاروان بێداربوو،
نیگه‌رانی من
بوو که‌بۆچی هێنده‌م
پێچووه..! هێدی
هێدی جه‌ماعه‌ت
له‌خه‌وڕابوون
و نانوچایی به‌یانی
ده‌مکراو،
پلانی ئه‌مڕۆمان
داڕشت. به‌م
شه‌وه‌وه ده‌ببوه
سێ شه‌و و
چوارڕۆژ که گه‌شته‌که‌مان
ده‌ستپیکردووه.
له ده‌وروبه‌ری
سه‌عات 10ی به‌یانی
هه‌ر به‌ولاپاڵه‌دا
که‌وتینه ڕێگه
به‌ره‌و گوندی
«گه‌وره‌دێ»
که‌متر له سه‌عاته‌رییه‌ک
گه‌یشتینه
گه‌وره‌دێ. به‌رله‌وه‌ی
بگه‌ینه
ئاوایی ژن ومێردێکمان
بینی، یه‌کی
بارێکی حسابییان
له پوشوپه‌ڵاش
بارکردبوو له
دوو که‌ری زۆر
موحته‌ره‌م.
به‌ده‌م قسه‌ی
خۆش و پرسیار
و وه‌ڵامه‌وه
گه‌یشتینه
به‌ره‌وه بۆ
گوندی «گه‌وره‌دێ»
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی
باره پوش و گیای
له که‌ره‌بۆز
کرایه‌وه،
که‌ره‌بۆز ده‌ستی
کرده خوێندنی
ئاوازێک ئه‌مان
ئاواز، سه‌ت
کلیپ و نوزه‌نوزی
نێو ئه‌و ته‌له‌فیزۆنانه‌ی
لای خۆمانی ده‌هێنا...
له‌ناو دێ
نه‌ماینه‌وه،
پیکاپێکمان
به‌کرێ گرت به‌دۆڵی
جافایه‌تیدا
«گه‌وره‌دێ،
گه‌ڕه‌دێ،
مالومه، گاپیڵۆن،
مۆکه‌به»
پاشان په‌ڕینه‌وه
بۆ به‌ری
شارباژێڕی
پشتی شاخی «ئه‌زمه‌ڕ
و گۆیژه و وێڵه‌یه‌ر»
له جاده‌ی
دوکانیان به‌رانبه‌ر
گوندی «بناویله»
ماشێنه‌که‌مان
ئیزن دا‌و ده‌به‌ی
ئاوه‌کانمان
له گوندی
بناویله پڕکرد
و ڕووه‌و شاخی ئه‌زمه‌ڕ
که‌وتینه ڕی. ده‌می نیوه‌ڕۆ
بوو، دنیا گه‌رم
بوو، له‌و لێڕه‌واره‌دا
له‌بن کۆمه‌ڵێ
ده‌وه‌ندا
باروبنه‌مان
لێخست و ده‌ستم
کرده فه‌لافل
دروستکردن. که
باسی فه‌لافل
دروست کردنم
ده‌کرد جه‌ماعه‌ت
بڕوایان نه‌ده‌کرد.
له‌ناوقتووه‌کۆنی
پاقله و گۆشتی
مریشکدا هه‌ویره‌که‌م
جوان هه‌ڵشێلاو،
ڕۆنی باشم بۆ
قرچاند و
کارزانیش
بووه شاگرد و
به‌رده‌ستم.
تامێکی هه‌بوو
ئه‌ما تام...
حسابی ده‌ره‌جه
یه‌ک. کالۆری
و هێزی فه‌لافل
دواهه‌مین هه‌ورازه‌کانی
بناری بناویله‌ی
بۆ فه‌راهه‌م
کردین. به‌نزیکه‌ی
سه‌عات و نیوێک
قوچی هه‌ورازمان
تێپه‌ڕاند و یاڵه‌ویاڵ
ڕوو له لوتکه‌ی
ئه‌زمه‌ڕ سه‌رکه‌وتین.
به‌ڵام ته‌واو
به‌هیلاک چووین.
هه‌ندێک وێنه‌ی
جوانی شارباژێر
و لاپاڵه‌کانی
خه‌مزه‌و سیره‌میرگ
و قه‌یوانم
گرت. دروست بیستونۆساڵ
له‌مه‌وبه‌ر
له‌هه‌مان ڕۆژدا
له‌گه‌ڵ «دیاری
و شێخ
سالاردا» پاش
ئه‌وه‌ی مه‌خفه‌ری
کاره‌باکه‌ی گه‌ڕه‌کی
شێخ محێدینی
سلیمانیمان
تاڵانکرد، له
سلێمانییه‌وه
به‌ره‌و گوندی
بناویله بۆ
لای مه‌فره‌زه‌کانمان
له شارباژێر،
به نازی سه‌رکه‌وتن
و ده‌ستی پڕده‌سکه‌وته‌وه
به‌ره‌و قوڵایی
چه‌می گورگه‌یه‌ر
و دامێنی شاخی
که‌توو به‌ڕێگاوه
بووین.
که له دامێنی
شاخی گۆیژه‌دا
وچانم ده‌دا
و، سه‌یری
لوتکه‌ی «کوڕه‌کاژاو»
و «که‌توو» و «گمۆ»
م ده‌کرد خه‌یاڵاتی
سی ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر
په‌لکێشی ده‌کردم
و به‌به‌راورد
به ئێستا و
ئه‌م حکومه‌ت
و گه‌نده‌ڵی و
کاڵفه‌رهه‌نگی
و بێسه‌روبه‌رییه
و بێخه‌مییه..!
هیچم بۆ نه‌ده‌وترا،
حه‌سره‌تم بۆ
جوانی گه‌نجایه‌تی
و ئه‌و هه‌موو
ماندووبوون و
خه‌بات و
قوربانییه
ده‌خوارد، به
به‌روارد به‌م
به‌رهه‌م و بێسه‌روبه‌رییه‌ی
ئه‌م حکومه‌ته‌ی
خۆمان. سه‌ری
گۆیژه پڕبوو
له عاره‌بی
سه‌یرانکه‌ری
تۆریست. ساتێک
له جێگه‌ی خۆم
وه‌ک نه‌مام ڕوام.
حه‌مه عوسمان
به ئوتۆمبیل
هات به شوێنماندا
و ئێواره گه‌یشتمه‌وه
ماڵه‌وه.
ماندوو، برسی،
تینوو، به‌ڵام
پڕ له هیوا و
بارگاوی به‌سیحری
جوانی و ڕاستگۆیی
سروشت، ده‌ستم
له‌ملی خه‌وێکی
قوڵی حه‌سره‌تزه‌ده
کرد و تا به‌ری
به‌یانی نیوه
مردوو لێی ڕاکشام
و یه‌کته‌خته
لێی نوستم.
ڕێز و خۆشه‌ویستی
ئاراس وه‌لی
سلێمانی
30ی سێپتێمبه‌ری
2009