بۆ یه‌که‌م
جار بڕیارمان
دا که ماوه‌یه‌کی
زۆر چیا و چیا
دۆڵ به دۆڵ
بچینه سروشتی
وه‌ڵاته‌وه
و به‌پێ ڕێ
بکه‌ین، پاش بێنه‌وبه‌ره‌یه‌کی
زۆر و بێ زانیاری،
به سوود وه‌رگرتن
له به‌رنامه‌ی
Google earth،
بڕیارمان دا
له دۆڵی
ئالانه‌ی
بناری چیای کۆڕه‌که‌وه
هه‌ڵبگه‌ڕیین
به‌ره دۆلی
ئاکۆیه‌تی،
له‌وێشه‌وه
به «ده‌ربه‌ندی
گاده‌ر» دا جا‌رێکی
دیکه بێینه‌وه
خۆشناوه‌تی و
دۆڵاو دۆڵ به‌ره‌و
دۆڵی شاورێی
شاری ڕانیه
به‌ڕێ بکه‌وین،
ئه‌وه‌ی ڕاستی
بێت، که‌سمان
شاره‌زای ئه‌م
ناوچه‌یه نه‌بووین
و ته‌نها سه‌رله‌به‌ری
وێنه‌که‌مان
له‌به‌رچاو
بوو، هه‌موو
گه‌شته‌که
به ڕێنوێنی ڕێبواران
و هه‌وارنیشینه‌کان
به‌ڕێ کرا.
تام و شامی
ئه‌م گه‌شته
هێشتا هه‌ر له
ناو زارانه و
فه‌رموون با پێکه‌وه
ئه‌م ڕاپۆرته‌ی
کاک ئاراس وه‌لی
بخوێنینه‌وه،
گه‌شتێک
له بناری «چیای
کۆڕه‌ک» ـه‌وه
تا «دۆڵی شاورێ»
ی ڕانیه
یه‌که‌مین
ڕۆژی جه‌ژنی
ڕه‌مه‌زان به‌رانبه‌ر
به ڕێکه‌وتی
30-09-2008 کارزان مه‌لا
و به‌ڕێز حه‌مه‌دئه‌مین
له سه‌نگه‌سه‌ر
و کاروان عارف
له نۆروێژ و
ئاراس وه‌لی
له سلێمانی .. سپێده‌ی
به‌یانی له شاری
ڕانیه‌وه به‌ڕێکه‌وتن
به‌هیوای گه‌شتێکی
سێ ڕۆژه‌ی نێو
که‌ژوکێوه‌کانی
ده‌ڤه‌ری
دۆڵی
بالیسان،
لاپاڵه‌کانی
ئالانه‌و
دۆڵی مه‌له‌کان
و ئاکۆیان.
قۆناغی
یه‌که‌م له‌گوندی
بله‌ی سه‌رو
ده‌ستی
پێکردو وچانی
نانوچایی به‌یانیان
برده لای
کانی «ژاژوک»ی
ڕوبه‌ڕوی
چیای زۆزک و
که‌ڵکه‌ی حه‌مه‌دئاغا.
لاشانی
ڕاستمان چیای
کۆڕه‌ک و هه‌ورازه‌کانی
سه‌روی گوندی «بله‌ی
سه‌رو» مان ته‌یکرد
و گه‌یشتینه
لوتکه‌ی شاخی «به‌ڕه‌نگ»
به‌رانبه‌ر
هه‌ڵگورد و
کاروخ..
دامێنی
لوتکه گوندێکی
له‌خه‌یاڵ
جوانتر به‌نێوی
«فه‌قێیان»
بوو..
ئێمه
چوارقۆڵی مه‌ستو
حه‌یرانی
سروشتی زێده‌جوان
بووین.. بڕیارمان
دا شۆڕنه‌بینه‌وه
بۆ دامێنی
گوند و ئاوه‌دانی،
تا زیاتر له‌زه‌ت
ببینین له
تامی ترێ ڕه‌شه‌ی
نێو ڕه‌زان و
ئاوی ساردی ته‌زیوی
کانی‌و زنه‌ی
نێو کێوه‌کان
و، ماست و
چایی و نان و
کولێره‌ی لای
تاقه هه‌واره‌کانی
دامێنی چیا.
ئێواره‌ی
هه‌مان ڕۆژ
لای کانی و
ئاوێکی فره‌سارد،
له ده‌م حه‌وزێکی
پڕ له پونگه و
کوزه‌ڵه، له
نزیک گوندی «مێردینیان»
له‌ژێر
دارچنارێکی
ته‌مه‌ن سه‌دان
ساڵه
باروبنه‌مان
ڕاخست و
ماندوێتیمان
به‌جوانی
سروشتی که‌م
وێنه‌ی ئه‌م
ڕۆژه‌و
تاموشامی هه‌نجیر
و هه‌نار و
ترێی ئاودار و
پڕتام حه‌سایه‌وه.
خانه‌خوێمان «مام
نه‌بی» بوو.
پیره‌مێردێکی
به‌گوڕی خاوه‌ن
یانزه منداڵ
بوو.
شه‌وێ
تا به‌یان
باران نه‌یهێشت
بخه‌وین،
بۆیه خۆمان
له‌باوه‌شی
گه‌رمی ئاگر و
دوکه‌ڵ نابوو
به‌هیوای وه‌نه‌وزێک
له خه‌و...
ڕۆژی
سبه‌ی به هه‌ورازه‌کانی
«شاخی به‌ڕه‌نگ»
سه‌رکه‌وتین
و مام نه‌بی
تا دامێنی هه‌وراز
له‌ته‌کماندا
بوو، چاوساغی
کردین و ملی
توله‌ڕێگه‌ی
پێچاوپێچمان
گرت و تێرمان
ترێی هه‌مه‌ڕه‌نگ
و پڕتام
خوارد. له به‌رزایه‌کانی
گوندی «گه‌ره‌وان»
له ده‌م
کانیاوێکی
فره‌فره سارد
نانوخواردنی
نیوه‌ڕۆژه‌مان
له‌گه‌ڵ چه‌ند
ڕاوچیه‌کی
لاودا تێکه‌ڵ
کرد و ئه‌وان
کۆتر و سمۆره و
ڕێوی و که‌ویان
کوشتبوو،
ئێمه‌ش نانی
جۆ و ماسی و
گۆشتی قتومان
له‌گه‌ڵ به‌شکردن.
گه‌لێک هه‌نار
و ترێی خۆشی
ئێره‌شمان
خوارد. به‌ئاوی
به‌فراوی
کانیه‌که
خۆمان شوشت و
سه‌رحاڵ
بوینه‌وه و
که‌وتینه‌وه
ڕێگا و ده‌مه‌و
ئێواره له مێرگێکی
به‌رانبه‌ر
چیای هه‌ڵگورد
و کاروخ بنه‌مان
خست و چادرمان
هه‌ڵداو
ئاگرمان کرده‌وه
و چایمان ده‌مکرد
و له‌ژێر
ئاسمانی پڕئه‌ستێره
و له سێبه‌ری
چیادا و له‌گه‌ڵ
شنه‌ی شه‌ماڵدا
ده‌سته‌ملانی
خه‌وی قوڵی
پڕماندوێتی
بووین.
ڕۆژی
سێهه‌م
زنجیره
چیاکانی
لاپاڵی دۆڵی
ئاکۆیانمان
بڕی و داگه‌ڕاین
به‌دیوی دۆڵی
مه‌له‌کاندا.
ڕه‌زو
کانیاوی ئه‌م
لاپاڵانه که‌متره..
کانیاو و زنه‌ی
ده‌م کێوه‌کان
گه‌لێکیان وشکیان
کردبوو، به‌ڵام
ده‌وه‌ن و به‌ڕوی
چڕوپریان ته‌واوی
کێوه‌کانی سه‌وزکردبوو.
شاخی ئاراسن
له ده‌سته
چه‌پماندا و
کۆڕه‌ک له ده‌سته
ڕاستماندا و
دۆڵی مه‌لاکان
له دامێندا و
زنجیره چیای
زۆزک له‌و به‌رمانه‌وه
دیمه‌نێکی هه‌بوو،
نه له توانای
چاوی
کامێرا‌و، نه‌ده‌ربڕینی
وشه ده‌یتوانی
سیحری جوانی،
ئه‌م کێوو به‌نده‌ن
و نشێوانه
نمایش بکات.
کامێرا‌و
قودره‌تی
زمان، گه‌لێک
بێده‌سه‌ڵاترن،
له ئاست
سیحری جوانی
خودایی
تارمای
چیاکانی ئه‌م
ده‌ڤه‌ره‌دا.
ده‌مه‌و
نێوه‌ڕۆ گه‌یشتینه
گوندی مه‌له‌کان،
سوژنمان له ماڵه
خانمی ماریفه‌ت
قه‌رزکرد و
کاروان به‌سوژن
و به‌نی چینی
کۆڵه‌پشته‌کانی
من و به‌ڕێزی
دوریه‌وه و
به‌نێو
گونداو، له‌ته‌ک
منداڵانی لپرسه‌نی
(فزولی) گوندی
مه‌له‌کاندا
دۆڵاودۆڵ به‌رزده‌بوینه‌وه
ڕووه‌و ئه‌شکه‌وتی
«باسکه سێوان»
که به «کوناوی
باسکه سێوان»
یش به‌نێوبانگه.
ئه‌م
ئه‌شکه‌وته
ده‌روازه‌یه‌کی
بچوکی نزیک
دوومه‌تری هه‌یه،
به‌ڵام له‌ناوه‌وه
جێگای ڕوبه‌رێکی
فره‌وان و مه‌زنی
هه‌یه، زۆر
نسرمه و چه‌ند
گۆلاوی ئاوی
ساردی تێدایه.
به‌رده‌کانی
به‌شێوه‌ی
کریستاڵی و
سپی و دره‌وشاوه‌ن.
شوێنه‌که
هیچ خزمه‌تێکی
نه‌کراوه،
گۆمێکی ئاوی
گه‌وره‌تری
تێدابوو ،
منداڵان ده‌یانگووت:
گوایه که‌س
ناوێرێت مه‌له‌ی
تێدا بکات.
کوناوی
باسکه سێوان 2.5
کیلۆمه‌ترێک
له باکوری گوندی
مه‌له‌کانه‌وه‌یه.
به‌چۆم
و لێڕه‌وار و
دۆڵی مه‌له‌کاندا
سه‌رکه‌وتین
به‌ئاراسته‌ی
دیوی زنجیره چیای
ئاراسن له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه
و ماکۆک له ڕۆژئاواوه.
تا گه‌یشتینه
لێڕه‌وارێکی
به‌رده‌ڵانی
سه‌خت، له‌ده‌می
خواروی لێڕه‌واره‌که‌وه
لوتکه‌ی کۆڕه‌ک
سه‌ره‌تاتکێکی
له‌گه‌ڵ ده‌کردین
و ئێمه گه‌یشتبوینه
ئاستی به‌رزی
کۆڕه‌ک، که‌خۆمان
بڕوامان نه‌ده‌کرد.
شه‌و
وچانمان له‌نێو
ئه‌و ده‌ربه‌نده
ئه‌سته‌نگه‌دا
گرت و وه‌ک
پیشه‌ی شه‌وانی
دی داروچیلکه
و چه‌وێلی
زۆرمان
خڕکرده‌وه‌و
ئاورێکی مه‌زنمان
کرده‌وه و له‌ژێر
ڕوناکی
پڕتریفه‌ی ئه‌ستێراندا
و له‌پاڵ
تارمایی چیا‌و
ده‌ربه‌ندا
خه‌وتین.
ده‌مه‌و
به‌یانی سبه‌ی
به چۆمی به‌رده‌ڵانی
ده‌ربه‌ندی
مه‌له‌کاندا
سه‌رکه‌وتین،
تا گه‌یشتینه
ده‌م ده‌شتاییه‌کی
پڕله میرگ و چیمه‌ن
وقه‌رسیلی
سه‌وز و زێده
پڕڕه‌نگ.
ڕومان له
چیای «بێترخێن»
بوو، به‌دیوی
ڕۆژئاوادا ده‌چوینه‌وه
ناوچه‌ی «وه‌رتێ»
و دۆڵی پشتی
ڕه‌واندز له
بناری چیای
ئاراسن. به‌ڵام
ئێمه لای
ڕۆژهه‌ڵاتمان
گرته‌به‌ر و
به‌ره‌و هه‌ورازه‌کانی
چیای «بێترخێن»
سه‌رکه‌وتین
ڕو له ده‌ڤه‌ری
بتوێن و ڕانیه
و «دۆڵی شاورێ»
دا گه‌ڕاین.
ئه‌مجا
ڕۆژئاوامان
کێوه‌ڕه‌ش و
زنجیره‌چیاکانی
قه‌ندیل بوو،
ڕۆژهه‌ڵاتمان
شاخی هه‌ڵه‌موت
و ماکۆک بوو.
ڕه‌زوباخ
و جوانی گونده‌کانی
دۆڵی شاورێ
سیحری خۆی
کردبوو ئێمه‌ی
مه‌ست و سه‌رسام
کردبوو. «گوڵان»ی
یه‌که‌م
گوندی ئاوه‌دانی
دۆڵی شاورێ به‌خێرهاتنه‌وه‌ی
به‌تامی گۆیژ
و هه‌ناری گوڵ
به‌ده‌م و ترێ
ڕه‌شه‌وه
لێ‌کردین و
ماندوێتیمانی
حه‌سانه‌وه.
ئاراس
وه‌لی
03-10-2008
سلێمانی