گەشتێکی دڵگیر بۆ Preikestolen، دیسانەوە گڕوتینی گەڕان بە سروشت و هەڵگەڕان بەچیادا خوتخوتەی دەرون دەدات و گەشتێک بۆ ئارامی و دوور لە شار و دیداری چیا و چۆڵ و گژوگیا و سەوزایی و تاوێر نۆرەی گەیشتۆتێ. ئەم جارەیان بەهۆی جێگیربوونەوەم لە دەرەوەی وەڵات بۆ ماوەیەک و هەڵکەوتنی دەرفەت بۆ بەسەرکردنەوەی جوانی سروشتی وەڵاتی نۆروێژ کە من بە ناو ماوەی پازدە ساڵە نیشتەجێی ئەم وەڵاتەم بەڵام سەرگەرمی کار و سەفەری بەردەوام هەمیشە بەربەست بوو بۆ گەڕان بەناو سروشتی یەکێک لە جوانترین وەڵاتەکانی دونیادا لە کاتێکدا نشیمەنی دوەمی خۆمە.
|
گه‌شتێکی دڵگیر بۆ Preikestolen
|
پاش
ئه‌وه‌ی له گه‌شتی یه‌که‌مدا ته‌نها له دوره‌وه توانیمان به‌شێک له
تاڤگه‌کانی ئه‌م دۆڵه ببینین، به‌ناچاری بۆ هه‌فته‌ی پاش ئه‌وه
گه‌ڕاینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له نێزیکه‌وه وێنه‌ی زۆرینه‌ی تاڤگه‌کان بگرین. له‌م
لینکه‌ی خواره‌وه‌دا که‌مێک له‌و وێنانه ده‌بینن.
|
|
له ناوه‌ڕاستی به‌هاری ئه‌مساڵی 2012 دا گه‌شتێکی دووڕۆژه‌ی زۆر تایبه‌تمان ساز کرد بۆ دۆڵه‌ڕه‌قو، ئه‌م جاره‌یان به‌دڵی خۆمان به چیاکانی لای ڕاستی دۆڵه‌که‌دا گه‌ڕاین، سه‌ره‌تای به‌هارێکی زووبوو، کوێستانه‌کان هێشتا به‌فریان پێوه‌مابوون، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م جاره‌یان جودا له گه‌شته‌کانی دیکه له‌گه‌ڵ سروشتدا ژیانمان کرد. باس و به‌سه‌ر هاته‌کان یه‌کجار زۆر بوون، گه‌ر ده‌رفه‌ت ڕێکبکه‌وێت، ده‌یکه‌ینه ڕاپۆرتێکی ورد و پوخت، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌به‌ر ده‌سته ته‌نها وێنه‌کانن، به‌هیوای ئه‌وه‌ی له داهاتوویه‌کی نێزیکدا کورته فیلمێکیشی لێ بێته به‌رهه‌م. |
به‌هارێکی ڕه‌نگین به دۆڵئاوه‌ژێدا بۆ گوندی پیرانان
|
به سه‌ردانێکی کورتی دوو ڕۆژه و وه‌ک هه‌نگاوێکی ده‌ستپێک بۆ دیتنی گۆشه‌یه‌ک له دونیای قه‌ندیل، ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی 2012.03.21 گه‌شته ئارامه به‌هارییه‌که‌مان ده‌ستی پێ کرد، فه‌رموو ساتێک له‌گه‌ڵمان به بۆ ده‌روازه‌ی ئه‌و دونیا ئه‌فسووناوییه!!
|
|
له پێشنیوه‌ڕۆی
15/05/2011 له به‌هارێکی
دره‌نگدا،
گه‌شتێکی
دووڕۆژه‌مان
بۆ کوێستانه‌کانی
ئاکۆیه‌تی
سازدا، گه‌شتێک
بۆ
ئاشنابوون
به سروشت و
فه‌رهه‌نگی
ئه‌م ده‌ڤه‌ره،
گه‌ر ده‌رفه‌تێکی
باشت هه‌بوو،
سه‌ره‌دانێکی
ئه‌م دونیایه‌ی
ئاکۆیه‌تی
بکه‌و بزانه
چ باسه .... فه‌رموون
کلیکی ئێره
بکه بۆ
خوێندنه‌وه‌ی
ڕاپۆرتی گه‌شته‌که
به
PDF
کلیکی
ئێره‌ش بکه
بۆ خوێندنه‌وه‌ی
ڕاپۆرته‌که
به تێکست کلیکی ئێره
بکه بۆ دیتنی
وێنه‌کان |
له مه‌نده‌مه‌ره‌وه
بۆ سولی «ئاڵی
سێمان» |
له پێشنیوه‌ڕۆی
14/04/2011 له به‌هاریکی
زوودا گه‌شتێکی
سه‌خت و
پوختمان ڕێکخست
بۆ چیای پیره‌مه‌گروون،
به‌شداربووان
له نۆ که‌س پێکهاتبوون،
ئه‌م گه‌شته
پڕ بوو له
جوانی، سه‌ختی
و خۆڕاگریی،
له ڕاپۆرتی
هاوکاراندا
ورده‌کاری
گه‌شته‌که
ده‌خوێنیته‌وه. فه‌رموون
کلیکی ئێره
بکه بۆ دیتنی
وێنه‌کان و ڕاپۆرتی
هاوکاران... |
له
دامێنه‌وه
بۆ چیای «پیره‌مه‌گروون»
|
له
پاشنیوه‌ڕۆی
ڕۆژی 25.08.2010 گه‌شتێکی
سێ ڕۆژه‌مان
له چیای ماکۆک
ـه‌وه ده‌ستپێکرد،
به‌شداربووان
پێکهاتبووین
له شه‌ش که‌س،
که یه‌ک
خانم و پێنج
کوڕ، سه‌ره‌تا
له‌سه‌ر چیاوه
به‌پێ به‌ڕێکه‌وتین
هه‌تا نێزیکه‌ی
تاریک بوون،
شه‌و له سه‌ر
چیا ماینه‌وه
له که‌شێکی
فێنکی زۆر تایبه‌تدا
که دیمه‌نی
حه‌وزی بیتوێنمان
له به‌رده‌مدا
بوو له لایه‌که‌وه،
له لای ڕۆژئاواشه‌وه
ده‌یڕوانیه
به‌شێکی دۆڵی
خۆشناوه‌تی. سه‌رله‌به‌یانی
که‌وتینه‌ڕیی
و به چیایه‌کی
زۆر لێژدا که
له زۆر شوێنی‌دا
به په‌ت ده‌چوینه
خواره‌وه،
پاشان به
بناری
ئاراسندا به‌ڕێکه‌وتین
و بۆ نیوه‌ڕۆ
له بناری چیای
بێترخین له
دیوی چیای
کارۆخ له
ناو مێرگ و
ئاوی
سازگاردا هه‌ڵماندا،
بۆ ڕۆژی
پاشتر به هه‌مان
دۆڵدا سه‌رکه‌وتین
و به‌ره‌و
گوندی پڵنگان
شۆڕ بووینه‌وه
و له‌وێشه‌وه
بۆ شاری ڕانیه. |
گه‌شت بۆ
چیای «ماکۆک» |
له ڕۆژی
20.03.2010 بڕیارمان
دا که نه‌ورۆزی
ئه‌مساڵمان
له سروشدا
بکه‌ین، هه‌ر
بۆیه دۆستانمان
له سۆران و ڕه‌واند،
له سلێمانی
و هه‌ولێر،
له پشده‌ر و
بیتوێنه‌وه
کۆبوینه‌وه
و به‌ره‌وه
چه‌می ڕه‌زان
به‌ڕێکه‌وتین.
که ژماره‌مان
سی و پێنج که‌س
بووین. ئه‌و
شه‌وه‌مان
له دامێنی
قه‌ڵایه‌کی
هه‌زاران ساڵه‌ی
دێرین له‌سه‌ر
چه‌مه‌که
برده سه‌ر
به کۆڕی گه‌رمی
شه‌ومان. سه‌رله‌به‌یانی
زووش به‌ره‌و
سه‌ر قه‌ڵایه‌که
به‌ڕێکه‌وتین،
پاشان هه‌ر
به‌و دۆڵه‌دا
به‌ره‌و
ناوه‌ڕاستی
چیا هه‌ڵکشاین
و دۆڵاو و دۆڵ ڕۆشتین
و به گوندی
سورقاوشاندا
تێپه‌ڕین تا
گه‌یشتنه
شارۆچکه‌ی
دووکان. ئه‌م
ناوچه‌یه
سروشتێکی زۆر
تایبه‌تی هه‌یه
جگه له هه‌بوونی
چه‌ندین شوێنه‌واری
زۆر تایبه‌ت،
وه‌ک «ئه‌شکه‌وتی
قزقاپان». گه‌شتیار
به پشوو درێژی
ده‌توانێت
هه‌تا پێنج ڕۆژ
له‌م ناوچه‌یه‌دا
بمێنێته‌وه‌و
سه‌ردانی ئه‌م
شوێنه‌وارانه
بکات. |
گه‌شت بۆ
چه‌می ڕه‌زان |
له‌مێژبوو
خه‌یاڵی
چونه سه‌ر
لووتکه‌ی «کوڕیس»
له چیای «ئاسۆس»
دایگرتبووین،
بۆیه
دواجار بڕیارمان
دا له ڕۆژانی
جه‌ژندا بچینه
ناو سروشته‌وه،
به‌رنامه‌که
داڕێژرا به
گه‌شتێکی
دوور و درێژ و
به‌پێ ڕێکردن،
له‌به‌ر ئه‌وه
پلانه‌که‌مان
وا داڕشت که
له به‌ری مه‌رگه‌وه
به‌ڕێ بکه‌وین
و پاش سه‌ردانی
چیای ئاسۆس،
به‌دیوی
پشته‌وه‌دا
بچینه‌وه
شارباژیڕ و
له‌وێشه‌وه
بۆ شاری سلێمانی،
نێزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌کمان
بۆ گه‌شته‌که
دانا. به‌ڵام
له‌به‌ر وشکی
دۆڵی جافایه‌تی
و زۆری مین له‌و
ناوچه‌یه‌دا،
به ناچاری
ئه‌و ماوه‌یه‌مان
به ئۆتۆمبێل
بڕی و گه‌شته‌که‌مان
چوار ڕۆژ و سێ
شه‌وی خایاند. له‌م
گه‌شته‌دا
ته‌نها شه‌ش
که‌س به‌شدار
بووین به‌هۆی
جه‌ژنه‌وه. ورده‌کاری
گه‌شته‌که
له‌م نامه‌یه‌ی
کاک ئاراس وه‌لیدا
بخوێنه‌وه،
کلیکی
ئێره بکه |
گه‌شتی چیای
ئاسۆس به‌ره‌و
شاری سلێمانی
له شارباژێڕه‌وه |
له
ڕۆژانی 04 تا 2009.07.04
وه‌زاره‌تی
وه‌رزش و
لاوان گه‌شتێکی
شاخه‌وانی بۆ
چل و پێنج که‌س
بۆ کۆێستانه‌کانی
گوندی وه‌رتێ
ساز کرد، سه‌ره‌تا
گه‌شته‌که
له «زینوی وه‌رتێ»وه
ده‌ستی پێ‌کرد
و له گوندی
ده‌رگه‌ڵه
کۆتایی پێهات. هاوکات
چه‌ندین یاری
تایبه‌ت. هاوکات
له ڕۆژی سێهه‌مدا
گه‌شتێکی تایبه‌ت
بۆ سه‌ر چیای
کارۆخ ساز
درا که هه‌م
زۆر سه‌خت و
هه‌م زۆر بڵنده. بۆ
زانیاری زیاتر
له‌سه‌ر گه‌شته‌که،
سه‌ردانی به‌شی
دۆکیومێنت- ڤیدیۆی
گه‌شته‌کان
بکه. |
گه‌شتێک
بۆ چیای کارۆخ |
بۆ یه‌که‌م
جار بڕیارمان
دا که ماوه‌یه‌کی
زۆر چیا و چیا
دۆڵ به دۆڵ
بچینه
سروشتی وه‌ڵاته‌وه
و به‌پێ ڕێ
بکه‌ین، پاش
بێنه‌وبه‌ره‌یه‌کی
زۆر و بێ زانیاری،
به سوود وه‌رگرتن
له به‌رنامه‌ی
Google earth، بڕیارمان
دا له دۆڵی
ئالانه‌ی
بناری چیای کۆڕه‌که‌وه
هه‌ڵبگه‌ڕیین
به‌ره دۆلی
ئاکۆیه‌تی،
له‌وێشه‌وه
به «ده‌ربه‌ندی
گاده‌ر» دا جا‌رێکی
دیکه بێینه‌وه
خۆشناوه‌تی
و دۆڵاو دۆڵ
به‌ره‌و دۆڵی
شاورێ ی شاری ڕانیه
به‌ڕێ بکه‌وین،
ئه‌وه‌ی ڕاستی
بێت، که‌سمان
شاره‌زای ئه‌م
ناوچه‌یه
نه‌بووین و
ته‌نها سه‌رله‌به‌ری
وێنه‌که‌مان
له‌به‌رچاو
بوو، هه‌موو
گه‌شته‌که
به ڕێنوێنی ڕێبواران
و هه‌وارنیشینه‌کان
به‌ڕێ کرا. تام
و شامی ئه‌م
گه‌شته هێشتا
هه‌ر له ناو
زارانه و فه‌رموون
با پێکه‌وه
ئه‌م ڕاپۆرته‌ی
کاک ئاراس وه‌لی
بخوێنینه‌وه،
کلیکی ئێره
بکه...... |
له بناری
چیای کۆڕه‌ک
ـه‌وه بۆ دۆڵی
شاورێ له ڕانیه |
له
هاوینی ساڵی 2008
دا وه‌زاره‌تی
وه‌رزش و
لاوان که‌مپێکی
یه‌ک مانگه‌ی
هاوینی له
ده‌ڤه‌ری دێره‌لوک
ساز کرد، له ڕۆژی
03.08.2008 دا گه‌شتێکمان
ساز کرد بۆ سه‌ر
چیای کوڕه‌هه‌ژار
به هاوکاری
دۆستانی ئه‌و
ناوچه‌یه،
له‌به‌ر سه‌ختی
گه‌شته‌که‌مان،
به ناچاری
له دره‌نگانێکی
شه‌و که‌وتینه
ڕێ و به‌ره‌و
دامێنی چیا و
که دونیا ڕۆناک
بووه‌وه
چواریه‌کی ڕێیه‌که‌مان
بڕیبوو. پاش
ماندووبونێکی
زۆر گه‌یشتینه
لووتکه. نیوه‌ڕۆژه‌مان
له‌وێ کرد،
ئه‌و ده‌مانه‌ش
کاتی ئاماده‌کاری
له‌شکری
تورکیابوو بۆسه‌ر
باشوور، له‌به‌ر
ئه‌وه دۆستانی
گه‌ریلا بڵاه‌یان
کردبوو به
هه‌موو
ناوچه‌که‌دا
و له ئاماده‌باشیدا
بوون، ئه‌و نیوه‌ڕۆیه
هه‌ندێک له‌وانیش
میوانی ئێمه
بوون. له‌به‌ر
بۆردومان نه‌مان
توانی شه‌و
بمێنینه‌وه
و به ناچاری
پاش گه‌شتێکی
18 سه‌حاتی گه‌ڕاینه‌وه
که‌مپه‌که. ئه‌و
جوانییه‌ی
که له
لووتکه‌ی چیاوه
ده‌ماندیت
به‌تایبه‌ت
له دیوه نێروه
و ڕێکانه‌وه
به‌درێژایی
ئه‌و ناوچه‌یه،
به‌هه‌شتێک
بوو بۆ خۆی،
ئه‌و ناوچه‌یه
پێوسیتی به‌گه‌شتیکی
چه‌ند هه‌فته‌یی
هه‌یه... |
گه‌شتی چیای
کوڕه‌هه‌ژار
له دێره‌لوک |