مه‌لا موحه‌مه‌دی جه‌لی زاده ناسراو به ((مه‌لای گه‌وره‌ی کۆیێ)) له حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی نۆزده له باشووری کوردستان له شاری كؤیێ ، له دایک بووه و ڕۆژی 12-10-1943 له هه‌مان مه‌فته‌نی له‌دایکبوونی، کۆچی دوایی کرد. مه‌لای گه‌وره، زانایه‌کی ئاینی هه‌ره گه‌وره‌ی جیهانی ئیسلامیه، مرۆڤێکی حه‌قپه‌رستی، مرۆڤدۆستی کوردستانپه‌روه‌ر بووه، له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاین، ئه‌ده‌ب، شیعر و جڤاتناسیدا به کوردی و عاره‌بی به‌رهه‌می شاکاری هه‌یه. ناوبانگترینیان ((ته‌فسیری کوردی له که لامی خوداوه‌ندی)) له ده ساڵی پێش کۆچ کردنی له ژیان بۆ ته‌رخان کرد. مه‌لای گه‌وره له بواری ئایندا خۆی له باسی ئاوهایی داوه که هاوه‌ڵانی وه‌ک محه‌مه‌د عه‌بده‌ی میسر و جه‌ماله‌دینی ئه‌فغانی، به ناوهێنانیش نێزیک نه‌بوونه‌ته‌وه. باوه‌ڕه‌کانی مه‌لای گه‌وره له زۆر باردا له هه‌موو سنورێکی ده‌قبه‌ستوی فه‌رهه‌نگی کۆن ڕه‌تی داوه. و به ده‌یان ساڵ پێش خه‌ڵکانی زه‌مانی خۆی که‌وتۆته‌وه.
مه‌لای گه‌وره ڕێچکه‌ی کوردپه‌روه‌رانی پێش خۆی وه‌ک حاجی قادر به‌رنه‌داوه و هاوشانیان ڕۆیشتووه، هاوکات یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی که به شیعر له بواری جڤاتناسی ئه‌و کات دواوه و ڕێنوێنی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆی کردوه.
ئه‌م به‌شه ته‌رخانه بۆ به‌رهه‌مه‌کانی مه‌لای گه‌وره. له لاجانی ئه‌م ڕووپه‌له‌دا کتێب، ده‌ستنووس و وێنه جودا کراونه‌ته‌وه.
کۆ کردنه‌وه‌ی
به‌رهه‌می
مه‌لای گه‌وره، ئه‌رکێکی
میللی و فه‌رهه‌نگدۆستانه‌یه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا
هه‌یه به‌شێکی
به‌رهه‌مه‌کانی
مامۆستان، به‌رهه‌می
دیکه زۆره و
پێویستمان به
هاوکاریی هه‌موانه.
تکایه هه‌ر تێبینی
و سه‌رنجێکتان
هه‌یه فه‌رموون
به ئیمه‌یلی info@mamosta.net په‌یوه‌ندیمان
له‌گه‌ڵ بگرن.