ده‌ستووری «یانه‌ی
چیادۆست»
1-
ناوی
ڕێکخراو
«یانه‌ی چیادۆست»
2-
ناوه‌ڕۆک
و مه‌به‌ست
«یانه‌ی چیادۆست»
ڕێکخراوێکه
بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی
ئه‌و که‌سانه‌ی
خاوه‌ن خولیای
شاخه‌وانین.
3-
ئه‌ندامه‌تی
بوون به
ئه‌ندام له
لایه‌ن ده‌سته‌ی
ڕێبه‌ری یانه‌وه
په‌سه‌ند ده‌کرێت.
ته‌مه‌نی ئه‌ندامه‌تی
له 14 ساڵ بۆ سه‌ره‌وه‌یه.
4-
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه
کۆ بوونه‌وه‌ی
ساڵانه به‌رزترین
ئۆرگانی ده‌سه‌ڵاته
له یانه‌که.
ساڵانه له
مانگی دوه‌مدا،
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه ساز
ده‌کرێت.
به‌ر له کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه ئه‌م
خاڵانه له‌لایه‌ن
ده‌سته‌ی ڕێبه‌ره‌وه
ساز ده‌کرێن:
·
بانگهێشتی
ئه‌ندامان بۆ
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه یه‌ک
مانگ به‌ر له
ڕۆژی کۆبوونه‌وه
·
ڕاپۆرتی
کاری ساڵانه
·
ڕاپۆرتی
دارایی ساڵانه
·
ڕاپۆرتی
چاودێریی ساڵانه
له لایه‌ن
چاودێری داراییه‌وه
له کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌دا
·
ده‌سته‌ی
ڕێبه‌ری ڕابورد
له کار و به‌رپرسایه‌تی
ئازاد ده‌کرێت
·
ده‌سته‌ی
ڕێبه‌ری نوێ
هه‌ڵده‌بژێرێ
·
دوو
چاو‌دێر بۆ ڕێکخراوه‌که
دیاری ده‌کات
·
بڕیاری
هه‌موو گۆڕانکارییه‌کی گرنگ
ده‌درێت، بۆ
نموونه گۆڕانکاریی
ده‌ستووری یانه
5- ده‌سته‌ی
ڕێبه‌ر بریتیه
له
·
سه‌رۆک
·
جێگری
سه‌رۆک
·
سکرتێر
·
ژمێریار
·
به‌رپرسی
به‌رنامه
·
2 ئه‌ندامی
یه‌ده‌گ
6- مافی
ده‌نگدان
له کۆبونه‌وه‌ی
ساڵانه و کۆبونه‌وه‌ی
ده‌سته‌ی ڕێبه‌ر
ته‌نها بۆ ئه‌و
ئه‌ندامانه‌یه
ئابوونه‌ی ئه‌و
ساڵه‌ی دابێت.
7- ئابوونه‌ی
ئه‌ندامه‌تی
ئابوونه‌ی
ئه‌ندامه‌تی
له کۆبونه‌وه‌ی
ساڵانه‌دا دیاری
ده‌کرێت.
8- گۆڕانکاری
له ده‌ستووری
یانه‌دا
گۆڕانکاری له
ده‌ستووری یانه‌دا
ته‌نها له کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌دا بڕیاری
ده‌درێ.
9- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
یانه ته‌نها
به دوو له‌سه‌ر
سێی ده‌نگی به‌شداربوانی
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه ده‌بێ.
«...»