له دامێنه‌وه
بۆ چیای پیره‌مه‌گروون
پیره‌چیای
سه‌رکه‌ش و
تاقانه‌ی بڵندی
پیره‌مه‌گروون
له مێژه
خوتخوته‌ی بیر
و ئاره‌زووه‌کانمی
ده‌دا. زۆربه‌ی
نووسینی گه‌ڕیده
و گه‌شتیاران ئاماژه
به سه‌ربڵندیی
ئه‌م چیایه
ده‌که‌ن. هه‌ر
ئه‌وه بووه
مامۆستای گه‌وره
تۆفیق وه‌هبی
وه‌سیه‌تی
کردوه که له‌م
چیایه به‌خاک
بسپێرێت. وا ئێمه‌ش
ئه‌مساڵ قۆڵی
غیره‌تمان هه‌ڵماڵی
و بڕیارماندا
له ناوه‌ڕاستی
مانگی ئاپریلدا
ئه‌م خه‌ونه‌مان
بکه‌ینه ڕاستی.
ئه‌مساڵی
2011 وه‌رزی به‌هار
که‌مێک دواکه‌وت،
به‌فر و باران
تا ئه‌مڕۆ که
کۆتایی مانگی
چواره له زۆربه‌ی
هه‌ره‌زۆری
وه‌ڵاتدا به‌رده‌وامه،
ئێمه‌ش به‌ناچاری
و له‌به‌ر نه‌گونجان
بۆ دواکه‌وتنی
ئه‌م گه‌شته،
ناوه‌ڕاستی
ئه‌م مانگه‌مان
هه‌ڵبژارد. سه‌ره‌تا
وا بڕیار بوو
که کۆمه‌ڵێکی
زۆر بین، به‌ڵام
له‌به‌ر کاتی
فێرگه و زانکۆکان،
زۆربه‌ی دۆستان
نه‌یانتوانی
به‌شدار بن و
ژماره‌مان ته‌نیا
بوو به نۆ
که‌س، به‌م شێوه‌یه
گه‌شته‌که‌مان
ده‌ستی پێ‌کرد.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی
زانیاری ده‌رباره‌ی
گه‌شته‌که
له سایتی www.chyadost.net دا،
کاک ئاراس وه‌لی
په‌یوه‌ندی
گرت ده‌رباره‌ی
به‌شداربوونی
له گه‌شته‌که
و به هاوڕیی
کاک هیوا قادر
و پاشان کاک یه‌حیا
ئه‌حمه‌د، له
«چیادۆست» یشه‌وه
وه‌ستا سه‌باح،
ڕاز ڕه‌زا،
کاروان عارف و
کارزان مه‌لا
ئاماده‌بووین،
هه‌ر هه‌مان ڕۆژی
گه‌شته‌که
خاتوو کاتارینا
و کوڕه‌که‌ی
((لیۆ)) په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ گرتین
که پێشکات
ئاگاداری ئه‌م
گه‌شته بوو،
ئه‌ویش ئاره‌زووی
به‌شداری
کرد، هه‌مووان
له شاره‌دێی
تاسلووجه کۆبووینه‌وه
و پاش خواردنێکی
سه‌رپێی که‌وتینه
ڕێ به‌ره‌و
گوندی سوسێ به
ئۆتۆمۆبێل به
هاوکاری کاک
به‌ڕێز و کاک
سیروان.
ئه‌مڕۆ
پاشان
چادره‌کانمان
هه‌ڵدا و بووین
به چه‌ند به‌شێکه‌وه،
کاک یه‌حیا وه‌ک
ده‌ستووری
کورده‌واری ئێستا،
چه‌ند کیلۆ گۆشتێکی
ناسکی گوێره‌که‌ی
هێنابوو ئه‌و
له‌گه‌ڵ ڕاز
خانم مانه‌وه
و بۆ ئاماده
کردنی
خواردن، ئێمه‌ش
ده‌ستمان کرد
به کۆکردنه‌وه‌ی
وشکه‌دار بۆ
ئاگر کردنه‌وه.
هه‌ر له‌و گه‌ڕانه‌دا
کابرایه‌کمان
دیت که له
لووتکه‌ی چیاوه
ده‌هاته
خوار، چوینه
لای و پاش سڵاو
که‌مێک پرسیاری
ڕێگە و باسی رێواس
و گیای کێویمان
له‌گه‌ڵ کرد،
ئه‌ویش که‌مێک
ڕێواسی تازه‌ی
ده‌ست که‌وتبوو
به‌شی کرد له‌گه‌ڵماندا.
پاش کۆکردنه‌وه‌ی
داری ته‌واو،
هه‌موو کۆبووینه‌وه
و نانێکی تێروپڕمان
خوارد و پاشان
چامان به خه‌ڵوز
دروست کرد، زۆر
به‌تام بوو.
پێش تاریک
بوون دوو گوندی
لێمان ده‌رکه‌وتن
و ئێمه‌ش
بانگمان کردن
بۆ لای خۆمان،
پاش قسه و
باس ده‌رکه‌وت
که ئه‌وانیش
هاتوون و به‌نیاز
بوون شه‌و له
چیا بمێننه‌وه،
دواتر ڕێکه‌وتن
که شه‌و لای
ئێمه بمێننه‌وه،
كه تاریک
داهات ئاگره‌که‌مان
که‌مێک گه‌وره
کرد و به‌ده‌وریدا
کردمانه گه‌ڕه‌لاوژێ
و شیعر خوێندنه‌وه
و قسه‌ی خۆش،
مێوانه‌کانمان
ڕۆڵی باشیان
هه‌بوو له گۆرانیه‌کاندا.
شه‌وێکی
زوو خه‌وتین و
به‌ڵام زۆر
سارد بوو، ده‌مه‌و
به‌یانی له‌خه‌و
هه‌ڵستاین و
که‌وتینه کۆکردنه‌وه‌ی
چادره‌کان و
ئاماده‌کردنی
ناشتا (نانی بەیانی)،
پاش
نانخواردن و
خاوێنکردنه‌وه‌ی
هه‌واره‌که‌مان،
به ڕێنوێنی مێوانه‌کانمان
به‌ره‌و لای خۆرهه‌ڵاتی
چیا به‌سه‌ر
که‌وتین، له‌وێشه‌وه
ڕێنوێنیان
کردین تا سه‌ر
پشتی چیا. چیای
پیره‌مه‌گروون،
چیایه‌کی باریک
و درێژه، هه‌ر
که گه‌یشتیته
سه‌ر پشتی، ئیدی
سه‌رکه‌وتن
ئاسان ده‌بێت
و هه‌میشه ئه‌مدیو
و ئه‌ودیوی خۆت
لێ دیاره، که‌م
چیا هه‌یه له
کوردستاندا
له‌م شێوه‌یه
بێت، من تا ئێستا
هیچ چیایه‌کم
له‌م شێوه‌یه
نه‌بینیووه.
وا گه‌شته‌که‌مان
به‌ره‌و
لووتکه ده‌که‌وێته
و هه‌ڵده‌کشێ،
چیایه‌کی بێ
ئاو، به‌هارێکی
زوو، هێشتا گیا
له‌م لووتکه و
گۆڕه‌پان و
لاپاڵانه‌دا
نه‌ڕواون و هێشتا
شوێنه‌واری
به‌فر شه‌قڵی
نه‌شکاوه،
جگه له‌وه
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک
له‌مه‌وبه‌ر
خۆڵ بارینێکی
زۆر سه‌یر بوو
که تا ئێستا
من هاوشێوه‌یم
نه‌دیوه،
چونکه خۆڵه‌که
به بارانیکی
به‌لێزمه‌وه
ده‌باری، ده‌توانم
بڵێم قوڕاو ده‌باری،
ئه‌م خۆڵ بارینه
تا لووتکه‌ی چیای
گرتبۆوه. ملی
ڕێمان له هه‌وراز
نا و من خۆم پێشڕه‌و
بووم و ئاره‌زووم
بوو زوو بگه‌مه
سه‌ر لوتکه‌ی
ئه‌م ئاسته
که زۆر نزمه
له چاو
لووتکه‌ی سه‌ره‌کییدا
(له ئاستی
گوندی سوسێوه‌یه)،
پاش به‌رزبوونه‌وه
و نێزیک بوونه‌وه
له لووتکه
وچانێکم گرت
تا دۆستان یه‌ک
به‌دوای یه‌کدا
هاتن، ئه‌وجا
که‌مێک دانیشتین
و شیرینی به‌شرایه‌وه
و هه‌ر له‌خۆوه
به بناری
لووتکه‌دا ڕاز
خانم پێشڕه‌وی
کرد، و کاتێکمان
زانی گه‌یشتووینه‌ته
هه‌ڵدێرێک، ئێمه
ئاسۆیی ده‌ڕۆشتین
و به‌ڵام
لووتکه‌ش به‌رز
ده‌بۆوه، به
ناچاری بڕیای
سه‌رکه‌وتنمان
دا به شاوڵی
و زۆر وچانبڕ
بوو، به‌ڵام
ناچاری بوو. ڕاز
خانم و لیۆ پێشڕه‌ویان
کرد ئه‌مان پێشڕه‌وی،
هه‌تا نه‌گه‌یشتنه
به‌فر نه‌وه‌ستان،
ئێمه‌ش ورده
ورده به‌دوایاندا
چوین و به
ماندوویی گه‌یشتینه
هه‌واری نیوه‌ڕۆ
و له‌نێزیک به‌فردا
هه‌وارمان
خست، هه‌رزوو
هه‌ندێک له دۆستان
ڕاکشان و هه‌ندێکیش
سه‌رقاڵی
تواندنه‌وه‌ی
به‌فر بوون بۆ
به‌رچایی،
نان خورا و هه‌موو
سازبووینه‌وه،
دووباره خۆمان
ڕێکخسته‌وه
و ده‌ستمان
کرد به‌ڕۆیشتن،
هێشتا نیوه‌ڕۆیه‌کی
زوو بوو، هه‌ر
قسه ده‌کرا
که ده‌چینه
ئه‌ودیوی
لووتکه و شه‌و
له دیوی زێوێدا
ده‌مێنینه‌وه،
به‌ڵام هه‌ر
لووتکه‌مان لێده‌رکه‌وت
و هه‌ر ئه‌و
نه‌بوو، چه‌ند
سه‌عاتێک ڕۆیشتین
به‌ڵام سوودی
نه‌بوو هه‌ر
نه‌گه‌یشتینه
مه‌به‌ست. وه‌ستا
سه‌باحیش زوو
زوو ده‌یگوت
ئه‌مه «لووتکه
درۆزنه‌یه»،
وه‌ستا شاره‌زا
بوو پێش چه‌ند
ساڵێک به‌سه‌ر
ئه‌م چیایه‌دا
سه‌رکه‌وتبوو
و ده‌یزانی زۆری
ماوه! پاشان
بڕیار درا له
جێیه‌کی له‌باردا
بمێنینه‌وه
که له به‌فره‌وه
نێزیک بێت و
هه‌وا نه‌یگرێته‌وه،
به‌خت یار
بوو، جێیه‌کی
له‌بارمان دۆزییه‌وه
و هه‌ر زوو له‌وێ
خستمان و ده‌ستمان
کرد به جێی
چاکردن بۆ
چادره‌کان. له‌م
سه‌رو به‌ندانه‌دا
بووین لیۆ کوڕی
کاتارینا که
15 ساڵ بوو، ئه‌و
پێشڕه‌و بوو
هه‌ر نه‌ده‌وه‌ستا،
په‌یوه‌ندیمان
له‌گه‌ڵ گرت
به ته‌له‌فۆن
و زانیامان ئه‌و
ده‌یه‌وێت بچێته
سه‌ر لووتکه‌ی
چیایه‌که، ڕۆیشت
و چه‌ند سه‌عاتێکی
پێچوو، دایکی
زۆر نیگه‌رانی
بوو به‌ڵام پێش
تاریک بوون گه‌ڕایه‌وه.
ئێمه‌ش
خه‌ریکی شوێنی
چادر ڕێکخستن
بووین، و کاره‌کانمان
دابه‌ش کرد،
کاک ئاراس و
کاتارینا ئه‌و
ناوه چاک بکه‌ن،
ئه‌وانی دیکه‌ش
بچین بۆ دار کۆکردنه‌وه،
ئه‌وه‌ی ڕاستی
بێت له
لووتکه‌دا
جگه له «گه‌و‌ن/گوێنێ»
که بنچێکی تایبه‌ته
و له کوێستاندا
هه‌یه، هیچی
دیکه‌ی لێنه‌بوو،
ده‌بوایه
بچوینایه‌ته
دامه‌نی
لووتکه‌کان بۆ
ئه‌وه‌ی به‌دار
بگه‌ین، من له
پێشه‌وه
چووم که
بزانم داری
وشکی لێیه،
که گه‌یشتم
هه‌مووانم
ئاگادار کرده‌وه
که بێن، له
هاتندا کاک یه‌حیا
و کارزانیان
له‌گه‌ڵ نه‌بوو،
تومه‌س ئه‌مڕۆ
زۆر ماندوو
بوون و منیان
دیتبوو که زۆر
چومه‌ته
خواره‌وه
ترسی سه‌رکه‌وتنه‌وه‌یان
لێ نیشتبوو،
هه‌قیشیان
بوو زۆر سه‌خت
بوو. هه‌ر گه‌یشتینه
یه‌که‌م ده‌وه‌ن،
لایه‌کی ده‌وه‌نه‌که
وشک بوو و باری
خۆمان لێ وه‌ده‌ست
خست و به کۆڵ
هێنامانه‌وه
سه‌ره‌وه،
له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا
ڕێکه‌وتین
که سزای ئه‌و
دوو هاوڕیه‌مان
بده‌ین،
واشمان کرد،
پاش گفتوگۆ، بڕیارمان
دا هه‌ردووکیان
بڕێکی زۆر گه‌و‌ن
کۆبکنه‌وه و
نێزیکی نیوسه‌عاتێک
خه‌ریک بوون و
ئێمه‌ش شۆخیمان
پێده‌کردن،
تامی خۆی هه‌بوو.
هه‌ر زوو
سه‌رما هات و
ئێمه‌ش هه‌ر
که‌س جلی زیادی
پێ‌بوو دابه‌شی
کرد، و ئاگر
کرایه‌وه ده‌ست
کرا به چا
خواردنه‌وه.
ئه‌وه‌شم بیر
چوو بڵێم که
له نێزیک
چارده‌کانمان
پوشی زۆری لێ‌بوو،
دۆستان بن
چادره‌که‌یان
پڕ پووش
کردبوو و شه‌و
خه‌ونێکی
پاشایانه‌مان
هه‌بوو. شه‌و
پاش نان
خواردن و چا
خوارنه‌وه
زوو خه‌وتین و
له‌سه‌رمان
هه‌موو چادره‌کانمان
داخستبوو. سه‌رله‌به‌یانی
زۆر زوو کاک هیوا
زوو هه‌ستابوو
ئاگری کردبۆوه
و چاوه‌ڕیی ئێمه‌ی
ده‌کرد، هه‌ر
زوو هه‌ستاین
و ناشتایه‌کی
باشمان
خوارد، پاشان
بۆی باس کردین
کە شەو ئاژەڵی
کێوی هاتوونەتە
دەورەمان، بۆنی
خوارنیان
کردبوو، کاک هیوا
لە ڕێی لایتەوە
دیتبوونی. وه‌ستا
سه‌باح خێرا
چاڵه‌به‌فرێکی
دروست کرده‌وه،
چونکه چاڵه‌که‌ی
دوێنی به‌ستبووی
و ببوه سه‌هۆڵیکی
ئه‌ستوور. هه‌موو
به‌فرمان
کرده ده‌به‌ی
ئاوه‌کانمان
و له نێزیک
ئاگره‌که‌وه
داماننان بۆ
توانه‌وه،
به‌ڵام سارد
بوو دادی نه‌ده‌دا،
به ناچاری به‌فرمان
به کتلی
توانده‌وه و
کردمان به‌سه‌ر
به‌فره‌کاندا
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رنه‌بێت
که‌مێک بتوێته‌وه.
چارده‌کانمان
کۆکرده‌وه و
کۆڵه‌پشتمان
خسته سه‌ر
شان و به‌ره‌و
گه‌شته سه‌خته‌که
به‌ڕێ که‌وتین.
دیمه‌ن لێره‌وه
ده‌ستپێده‌کات،
به‌ڵام چ دیمه‌ن!!،
گه‌ر هه‌وا
ساف بوایه دڵنیابووم
زۆر به زه‌حمه‌ت
مرۆڤ ده‌توانێت
ئه‌و به‌رزییه
جێبهێڵێت، له
زۆربه‌ی شوێنه‌کاندا
له‌سه‌ر پانایی
چه‌ند مه‌ترێ
ده‌ڕۆیت و وه‌ک
وایه له‌سه‌ر
پشتی وه‌ڵاخە‌به‌رزه‌یەک
بیت، ته‌واو
ئه‌م دیو و ئه‌ودیوت
لێ دیاره، که
ده‌گه‌یته
ئه‌و به‌رزاییه
ئه‌وجا نهێنی
ئه‌م پیره چیایه‌ت
بۆ ده‌رده‌که‌وێت
که چۆن به
ته‌نها له
ناوه‌ڕاستی
ئه‌م دوونیایه‌ی
بابان‌دا قوتبۆته‌وه
و ڕێک ڕاوه‌ستاوه،
له باکووره‌وه،
هه‌موو
شارباژێڕ له‌به‌ر
ده‌ستتدایه
تا ده‌گاته‌وه
ده‌شتی پشده‌ر
و چیای ئاسۆس
و هه‌موو زنجیره‌کانی
چیای قه‌ندیل،
پاشان به لای
ڕۆژاوادا بسوڕێوه
بۆ ماکۆک و
کارۆخ و سه‌فین
و هه‌موو به‌رزاییه‌کانی
ده‌ورووبه‌ری
شاری هه‌ولێر
و لەوێوه بسوڕێوه
بۆ که‌رکووک و
هه‌تا ده‌گه‌یته‌وه
چیای سوورێن،
پیره مه‌گروون
به سه‌رکه‌شی
له به‌رزایی
2.624 مه‌تره‌وه به‌رانبه‌ر
هه‌موویان وه‌ستاوه.
ئه‌وه جگه
له بناره‌که‌ی
که وه‌ک وایه
له سه‌ربانه‌وه
سه‌یری خواره‌وه
ده‌که‌یت، مێرگه‌پان
له دیوی
شارباژێڕه‌وه
و ده‌شتی پیره‌مه‌گروون
تا ده‌گاته‌وه
ناوچه‌ی سه‌رده‌شت
(بناری پیره‌مه‌گروون
تا ده‌گاته‌وه
شارۆچەکی
دووکان له سه‌د
ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا
میجه‌ر سۆن له
ڕاپۆرتێکی تایبه‌ت
به سلێمانی،
به سه‌رده‌شت
ناوی ده‌هێنیت،
به‌ڵام به
داخه‌وه ئه‌م
ناوه ئه‌مڕۆ
نه‌ماوه) هه‌موو
ناوچه‌که له‌بن
پێدا وه‌ستاون
و چاوه‌ڕێی فه‌رمانن.
خزمینه ئه‌م
دیمه‌نانه
به‌قسه باس
ناکرێن، فارس
گۆته‌نی «باید
دید» - ده‌بێت بیبینی،
ئه‌وجا چۆن و
که‌ی خۆت بڕیار
بده...
با بێینه‌وه
سه‌ر گه‌شته‌که‌مان،
لە ڕێیەکەدا لە
زۆر شوێندا بەسەر
بەفردا دەڕۆیشتین
بۆ ئارەزوو، گەیشتینە
شوێنپێیەکی
ورچ کە تا ماوەیەکی
زۆر جێپێیەکان
دیار بوون. له
نیوه‌ی ڕێدا
کاکه کارزان
و لیۆ پێشڕه‌و
بوون و تا ئێمه
گه‌یشتین، گه‌و‌نیان
کۆکردبۆوه
به‌شی ئاگری
چایه‌کی ده‌کرد،
هه‌ر زوو
خزمان کۆڵه‌پشتیان
کردوه و ده‌ست
کرا به چا
خواردنه‌وه
و له په‌ناشه‌وه
نه‌رمه
قوتووه نۆک و
ماسی هه‌ڵپچڕان
و بووه سوکه
قاوه‌توونێک،
به‌ڵام زوو
بار‌مان پێچایه‌وه
و به پێشڕه‌وی
من که‌وتینه ڕێیه‌کی
سه‌خت، سه‌خت
و به‌فراوی و
هیچ چارمان نه‌ما
ده‌بوایه به‌سه‌ر
لێژی به‌فراویدا
ڕێبکه‌ین، من
به لاپێ ڕچه‌م
ده‌شکاند و ئه‌وانی
دیکه‌ش به‌دوامدا
ده‌هاتن، تا
گه‌یشتینه لێژییه‌کی
زۆر و ئیدی ڕێی
ڕۆیشتن نه‌ما،
به‌ڵام له
خوارمانه‌وه
ڕه‌شاییه‌کی
به‌رد دیار
بوو که نێزیکه‌ی
15 مه‌ترێک له
خواره‌وه‌بوو،
مامه کارزان
پێشکه‌وت و چه‌ند
هه‌نگاوێک ڕۆیشت
به‌ڵام چاری
نه‌ما و دانیشته
سه‌ر به‌فره‌که
و به‌خلیسکانێ
شۆڕببوه‌وه
به‌ره‌و ڕه‌شایی،
منیش به‌دوایدا
به هات و
هاوار..
کردمانه خۆشییه‌کی
زۆر تایبه‌ت،
پاشان ئه‌وانیش
یه‌ک، یه‌ک به
خلیسکان
هاتنه لامان.
ده‌ستمان
کردوه به‌ڕۆیشتن
و نێزیکه‌ی سه‌عاتێکی
خایاند تا گه‌یشتینه
بناری لووتکه‌ی
سه‌ره‌کی، ئه‌م
دیمه‌نه زۆر
تایبه‌ته،
ئه‌م شوێنه‌ی
که لێی وه‌ستاین
ده‌که‌وێتە نێوان
دوو لووتکه‌وه،
لووتکه‌ی یه‌که‌م
پیره‌مه‌گروونه
و لووتکه‌که‌ی
دێی به‌لای
باکووردا کۆتایی
ئه‌و زنجیره
چیا شاوڵییه‌یه
که له دۆڵه
ڕووته‌وه دێته‌وه
و به که‌وانه‌یه‌کی
ته‌واو له
پشتی گوندی زێوێوه
له چیای پیره‌مه‌گروون
ده‌دات، له‌وێ
وه‌ستاین و په‌رت
بووین، کاک
ئاراس و کاک هیوا
چونه سه‌ر ئه‌و
لێواره هه‌زار
به‌هه‌زاره‌ی
که‌به‌سه‌ر زێوێدا
ده‌یڕوانی و
که‌مێک هه‌راسانی
دایگرتبوون،
منیش چومه لایان
و سه‌یری
خواره‌وه‌م
کرد، هه‌ر دڵی
ده‌وێت به‌رگه‌ی
بگرێت، هه‌ر
زوو کشامه‌وه
دواوه و
باسمان له‌ڕێی
چونه خواره‌وه
کرد که لێره‌وه
ڕێ نیه و ئایا
ده‌بێت له‌کوێوه
بچینه خواره‌وه،
هه‌موو کۆبویینه‌وه
و باس له سه‌ختی
ڕێیه‌که کرا
و هه‌موو هه‌راسان
بوون و هه‌ندێکیشیان
که‌مێک په‌شۆکابوون،
چونکه زۆر
ماندووبووین
و هه‌قیشیان
بوو. منیش یه‌کسه‌ر
په‌یوه‌ندیم
له‌گه‌ڵ مامۆستا
عه‌بدولڕه‌قیب
یوسف گرت بۆ
ئه‌وه‌ی ڕاوێژی
پێبکه‌م ده‌رباره‌ی
ڕێی هاتنه
خواره‌وه،
ئه‌ویش هه‌ر
ده‌موده‌ست
ژماره‌ی دۆستێکی
خۆی بۆ په‌یدا
کردن له گوندی
زیوێ و په‌یوه‌ندیم
له‌گه‌ڵ گرت،
گوتی ده‌بێت
بچنه سه‌ر
لووتکه‌ی پیره‌مه‌گروون
و پاشان به‌ودیودا
ڕێگه‌که دیار
ده‌بێت، منیش یه‌کسه‌ر
به هه‌مووانم
ڕاگه‌یاند که ده‌بێت
به‌ره‌و دوند
هه‌ڵبکشێین،
ئه‌و کاته‌ی
من سه‌رقاڵی
ته‌له‌فۆن
بووم هه‌ندێک
له دۆستان ڕۆیشتبوونه‌وه
سه‌ره‌وه بۆ
دیتنی ئه‌و سیحر
و جوانییه‌ی پیره‌مه‌گروون،
هەر لەوێ لیۆ یەکەم
کەس بوو کە گەیشتبووە
سەرەوە، بێچووی
ئاژەڵە کێویەکی
دیتبوو،
پاشان کە دۆستان
گەیشتن تەنها
فریای وێنەگرتنی
جێپێیەکانی کەوتن،
کاتێک چومه
سه‌ر لووتکه،
په‌یوه‌ندیم
به کاک چۆمان
(دۆسته‌که‌ی
مامۆستا عه‌بدولڕه‌قیب)
ـه‌وه گرته‌وه
و ڕێنوێنی
کردم چی بکه‌م،
خوا هه‌ڵناگرێت
منیش که ده‌چمه
سروشته‌وه خۆم
لێ به‌ڵایه،
به‌کورتی هه‌رچییه‌کمان
کرد ئه‌و ڕێیه‌مان
بۆ نه‌دۆزرایه‌وه
که دێته ناو
دێی زێوێ، که‌مێک
ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری
پێکردم و به‌ڵام
سوودی نه‌بوو،
من پێم وایه
خه‌تای که‌سمان
نه‌بوو که لێک
تێنه‌ده‌گه‌یشتین،
چونکه هێشتا
مامه کورد زۆرمان
ماوه ڕووبه‌ڕوو
بتوانین له‌یه‌ک
تێبگه‌ین ئه‌وجا
وه‌ره به ته‌له‌فۆنیش!!
میش ماڵیاواییم
لێکرد و ڕێیه‌که‌م
دیته‌وه که
شاوڵی ده‌یڕوانی
به‌سه‌ر گوندی
«قه‌ره‌چه‌تان»
دا له دیوی کۆمه‌ڵگه‌ی
پیره‌مه‌گروونه‌وه،
خزمانم بانگ
کرد که بێنه
لای من و له‌م ڕێیه‌وه
بچینه خوار،
وه‌ک گوتم من
که ده‌چمه
سروشته‌وه خۆم
لێ به‌ڵایه،
ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌نده
ماندوو ببم و
شتی نوێ تاقی
بکه‌مه‌وه ئه‌وسه‌ری
نه‌بێت، بڕیارم
دا به‌م ڕێگەیه‌دا
بچینه خواره‌وه،
ده‌مزانی زۆر
زۆر سه‌خته،
به‌ڵام خۆ ده‌بێت
سه‌ختی و
ماندووبوونی
تێدا بێت بۆ
ئه‌وه‌ی له یاددا
بچه‌سپێت!!.
به‌کورتی
ملی ڕێمان
گرته به‌ر و
له زۆر شوێندا
به خلیسکانێ
هاتینه
خواره‌وه،
پاش هێندێک
دابه‌زین ئیدی
به‌فر نه‌ما،
هه‌رچی به‌فری
تۆزاوی بوو
توابووه‌وه
و ببوه قوڕاو
له ده‌به‌ی
ئاوه‌کاندا و
هه‌موویمان
به تامه‌وه
خوارده‌وه و
باش بوو گه‌یشتینه
کانییه‌کی زۆر
بچووک، ده‌به‌کانمان
به شانازییه‌وه
پڕ کرد، پێم
وایه یه‌کی
ده‌به‌یه‌ک یان
که‌مترمان پڕ
کرد، چونکه
وامان ده‌زانی
هه‌ر سه‌عاتێکی
دیکه له
خواره‌وه‌ین،
ئه‌وه جگه
له‌وه‌ی که
له دوێنێوه
پلان داڕ‌ێژرابوو
که نیوه‌ڕۆ
له ماڵی وه‌ستا
سه‌باح مریشک
چاوه‌ڕێی ده‌کردین،
هه‌ر زوو زوو
ده‌مانگوت سه‌عاتێکی
دیکه له ماڵین.
به‌م قسه
خۆشانه‌وه چیمان
پێ‌بوو
خواردمان و
خوارمانه‌وه
و له چه‌ند
شوێنێکدا ده‌گه‌یشتینه
سه‌ختی به‌ڵام
چارمان ده‌کرد،
تا دواجار گه‌یشتینه
شوێنێک که
گوتیان 10 مه‌ترێک
سه‌خته و شوێنی
تاڤگه‌یه و
ناتوانین، منیش
له دواوه
بووم، ئیدی بێ
ئه‌وه‌ی بچمه
سه‌یری تاڤگه‌که
بڕیارم دا جێیه‌کی
دیکه بدۆزمه‌وه،
به‌لای ڕۆژهه‌ڵاتدا
به‌سه‌رکه‌وتم
به‌سه‌ر چیاکه‌دا
و چومه دۆڵێکی
دیکه و هه‌مووانم
ئاگادار کرده‌وه
و هاتن به‌دوامدا،
ئه‌وجا ته‌واو
یه‌ک له‌دوای یه‌ک
چوینه دۆڵه‌که‌وه
و یه‌کمان
گرته‌وه و به
ناو دۆڵه‌که‌دا
که‌وتینه ڕێ.
چه‌ند سه‌ختییه‌ک
هاته ڕێمان و
بڕیمان تا هاتینه
به‌رده‌م ڕه‌وه‌زێک
که نێزیکه‌ی
10 مه‌ترێک ده‌بوو،
به ناچاری
جانتاکانمان
به په‌ت دابه‌زاند
و خۆشمان به‌هه‌مان
شێوه، پاش ئه‌وه
گه‌یشتینه
دانه‌یه‌کی دیکه،
که نیزیکه‌ی
15 مه‌تر به‌رز
بوو، ئه‌ویشمان
به‌هه‌مان شێوه
به په‌ت دابه‌زین
و ته‌واو دونیا
تاریک داهات و
کات نێزیکی حه‌وتی
ئیواره‌ی کرد.
من که‌مێک
چوومه پێشه‌وه
تا ڕه‌وتی
داهاتوومان
بزانم، ته‌ماشام
کرد تاڤگه‌یه‌کی
زۆر به‌رز له
پێشمانه، هه‌مووان
له ده‌می تاڤگه‌که‌دا
کۆبووینه‌وه
و من ڕێیه‌کی
سه‌ختم به‌لای
ڕاستدا دۆزییه‌وه
و ڕۆیشتم به ته‌نها
تا ڕێگه‌یه‌ک
بدۆزمه‌وه،
چوومه بن ئه‌م
تاڤگه‌یه‌ش و
که‌مێک ڕۆیشتم
ته‌ماشام کرد
گه‌یشتمه هه‌زار
به هه‌زارێک
که نه‌م ده‌وێرا
نێزیکی بکه‌وم،
له هه‌ردوو
ته‌نیشته‌وه
دوو چیای شاوڵی
و له به‌رده‌میشماندا
هه‌ڵدێرێکی
هه‌زار به هه‌زار،
ئیدی ئومێدی ڕۆیشتن
نه‌ماو به
ناچاری کاک سیروان
(شۆفێره‌که‌مان)
مان ئاگادار
کرده‌وه که
له گوندی قه‌ره‌چه‌تان
چاوه‌ڕیی ده‌کردین،
که پرسیار له
گوندنیشتینه‌کان
بکات بۆ ڕێنوێنی
و هاوکاری،
قسه‌مان له‌گه‌ڵ
یه‌کێک له
گوندنیشینه‌کان
کرد و لایتیان
بۆ لێداین، ئێمه‌ش
وه‌ڵاممان
دانه‌وه،
گوتیان هه‌ر
له لووتکه‌ن!!
ئه‌وه‌نده
له به‌رزاییدا
بووین، گوتیان
ئه‌سته‌مه
بتوانن به
هاناتانه‌وه
بێین، پاشان
هاوڕێیان جه‌ختییان
کرده‌وه که
ده‌بێت له
دونده‌که‌وه
بێنه
هانامان
چونکه نه
ئاو نه
خواردنامان پێنه‌مابوو،
پاشان کاک سیروان
شێرانه دوو
که‌سی په‌یدا
کرد و هه‌ر
زوو که‌وتنه ڕێ،
منیش ورده
ورده به‌ره‌و
پیریان چووم و
له‌سه‌ر تاڤگه
هه‌زار به هه‌زاره‌که
چاوه‌ڕێم ده‌کردن،
لایتم لێدا
چوارده‌ورم ڕێواس
بوو، ئیدی ده‌ستم
کرد به ڕێواس
خواردن.
زۆر ئاره‌زووم
کرد ڕێواس کۆبکه‌مه‌وه
و بیبه‌مه‌وه
بۆ هاوڕێکانم،
به‌ڵام دوودڵیم
زۆر بوو چونکه
هه‌ر زوو زوو
کاک سیروان و
گوندیه‌کان
ده‌نگیان ده‌هات
و منیش وام ده‌زانی
زوو ده‌گه‌نه
لامان، که نێزیک
بوونه‌وه و
هاتنه بناری
تاڤگه‌که و
ته‌ماشام ده‌کرد
به شوێنی وه‌هادا
ده‌ڕۆیشتن،
من له ته‌مه‌نمدا
نه‌مدیتوه
بزنیشی پێدا بڕوات،
ئه‌وه‌ی ڕاستی
بێت نێزیکه‌ی
بیست ساڵێک ده‌بوو
ئه‌وه‌نده
نه‌ترسابوم،
که ئه‌و هاوڕێیانه‌م
ده‌دیت به‌و ڕه‌وه‌زانه‌دا
ده‌ڕۆیشتن،
به‌تایبه‌ت
که گه‌یشتنه
به‌رانبه‌ری
من، گوتیان لایتێک
لێبده چونکه
جێپێیه‌ک هه‌یه
لێره‌دا و نایدۆزمه‌وه،
ئیدی من ناوکم
که‌وت گوتم ئێستا
به‌رده‌بنه‌وه،
به‌ڵام ئه‌وان
به‌رد به به‌ردی
ئه‌و چییه
شاره‌زان و هه‌ر
له ئاسمانه‌وه
گه‌یشتنه‌وه
لامان.
پاش سڵاو
که‌مێک ڕاوێژ‌مان
کرد و من نه‌مهێشت
به‌و جێیه‌دا
بمانبه‌نه‌وه
که پێیدا
هاتن، دواجار ڕێکه‌وتین
له‌سه‌ر ڕێی
دوور و سه‌لامه‌ت،
ئه‌وجا بردینیانه‌وه
سه‌ره‌وه و
ورده وه‌رده
به‌ره‌و لای ڕۆژاوا
به شانی دۆڵه‌که‌دا
سه‌ریان خستین،
ئه‌وه‌ی ڕاستی
بێت شانسمان
هه‌بوو که شه‌و
بوو تاریکیش
بوو، ئه‌گه‌ر
نا به شوێنی
وادا ده‌یانبردین
گه‌ر ڕۆژ بوایه
هه‌ر نه‌مان
ده‌وێرا ببزوین،
سه‌رتان نه‌یه‌شێنم
به‌و حاڵه‌وه
گه‌یشتینه
دامێنی شاخ،
سه‌عات سێ و نیوی
سه‌رله‌به‌یانی
بوو، هه‌ر یه‌کسه‌ر
سوار پیکاب
بووین و به‌ره‌و
گونده‌که به‌ڕێ
که‌وتین، له‌وێ
بیریان بۆ پێکردین
و تێر ئاومان
خوارده‌وه.
کاک دانا و
حاجی ئه‌نوه‌ر
هه‌ردوو
گوندنیشینه‌که
بوون که به
هانامان
هاتن، وه‌ستا
سه‌باح هه‌رچییه‌کی
کردی هیچ پاره‌یان
لێ وه‌رنه‌گرتین
و گوتیان ئه‌وه
ئه‌رکی خۆمانه.
ئه‌وانه‌ن
نموونه‌ی مرۆڤی
ڕاسته‌قینه‌ی
کوردستان،
کاتێک مرۆڤ ئه‌م
جۆره که‌سانه
ده‌بینێت هه‌ناسه‌یه‌کی
شادی هه‌ڵده‌مژێت
و ده‌زانێت هێشتا
خه‌ڵکانی گیانفیدا
و به‌خشنده
هه‌ر ماوون.
پاشان که‌وتینه
ڕی به‌ره‌و
گوندی که‌نده‌که‌وه
بۆ ماڵی وه‌ستا
سه‌باح و له
پشتی پیکابدا
خه‌ومان لێکه‌وت
تا ماڵی کاک
سه‌باح، له‌وێش
کابانه‌که‌ی
مریه‌م خان که
له دوێنێوه
چاوه‌ڕیی ده‌کردین
و مریشکی بۆ
ئاماده
کردبووین،
سفره‌ی
ئاماده
کردبوو به‌و
سه‌عات چواری
سه‌رله‌به‌یانیه،
ئێمه‌ش شێرانه
هه‌تا توانیمان
خواردمان و
پاشان هه‌ر یه‌ک
به‌ره‌و لانه‌ی
خۆی گه‌ڕایه‌وه
و ئێمه‌ش له
ماڵ وه‌ستا سه‌باح
بۆی خه‌وتین.
تا دوو ڕۆژ
دوای ئه‌وه ئێمه
هه‌ر ئاومان
ده‌خوارده‌وه
و پشوومان ده‌دا
تا که‌مێک هاتینه‌وه
سه‌رخۆمان. به‌ڕاستی
کاتێک له گه‌شتی
وه‌هاوه ده‌گه‌ڕێیته‌وه
ئه‌وجا ده‌زانیت
ئه‌م شارانه‌ی
ئێمه چ دۆزه‌خێکن.
له کۆتایی
گه‌شته‌که‌دا،
من پێم وایه
گه‌ر سه‌رله‌به‌ری
گه‌شته‌که
ماندوو بوون بێت،
ده‌کاته ئه‌و
ناسینه‌ی کاک
دانا و حاجی
ئه‌نوه‌ر، هه‌رنا
وزه‌ی ساڵێکی
دیکه‌ی پێمان
به‌خشی که
بتوانین له
خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی
به‌رده‌وام بین.
کاروان
عارف
ئۆسلۆ – نۆروێژ
........................................................................................................................
گه‌شتی
چیای پیره‌مه‌گروون
وێنه
و ڕاپۆرتی
هاوکاران
·
له
دامێنه‌وه بۆ
چیای پیره‌مه‌گروون...
کاروان عارف